19/3/2017 09:10 AM

هۆڵه‌ندا.. شانۆگه‌ری ده‌ڵه‌مه‌و نارنجۆك نمایش ده‌كرێت

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی خاك كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مساڵیش گروپی شانۆی بێسنور وه‌ك چالاكییه‌ به‌رده‌وام و پڕ به‌خششه‌كانی ساڵانی رابردوو، دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند نمایشێكی جیاجیا له‌ شاره‌كانی هۆڵه‌ندا، ئێواره‌ی رۆژی 31-3-2017 له‌سه‌ر شانۆی هۆڵی خیخانت له‌ شاری ئه‌پڵدۆرن له‌ هۆڵه‌ندا، شه‌وێكی كه‌لتوری له‌ چه‌ند ده‌قێكی شانۆییدا به‌ ناونیشانی "ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆك" پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ فیۆنا سۆرانی له‌ دوو ده‌قی شانۆیی هارڵۆدپنه‌ر و فرناردۆ ئاراپاڵه‌وه‌ ئاماده‌یكردووه‌. ده‌رهێنانی باكۆ سۆرانی و مۆسیقا حه‌مه‌ به‌كره‌، نواندنی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری هۆڵه‌ندی و كوردو نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی تریش رۆڵی تێدا ده‌بینن.

ناوه‌ڕۆكی "ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆك" باس له‌ كێشه‌كانی جیهانی سه‌رده‌می نوێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات و زه‌و‌تكردنی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ و‌ نه‌خشه‌ دانان بۆ به‌دوژمنكردنی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.

ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌لایه‌ن ژه‌نه‌راڵێكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌ شانۆییه‌كه‌دا به‌بێ دیالۆگ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی ده‌رده‌كه‌وێت.

"ده‌ڵه‌مه‌ و نارنجۆك" چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێشه‌،‌ فره‌ خه‌نده‌ ده‌خاته‌سه‌ر لێوی بینه‌ران و هاوكات تراژیدیایه‌ك به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، كه‌ هه‌ست ده‌جوڵێنێت بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی قوڵ.

جێی باسه‌، یانه‌ی كوردی (میدیا) له‌ هۆڵه‌ندا وه‌كو پشتگیری بۆ گروپی شانۆی بێسنور بانگهێشتتان ده‌كات بۆ بینینی شانۆییه‌كه‌:
De Pudding met Granaten
Het stuk draait om de kloof die gaapt tussen de onuitputtelijke mogelijkheden van de mens en hun uiteindelijke levens. Het onderdrukken van de persoonlijke vrijheid en het gebruik van geweld wordt op satirische wijze uitgewerkt. Een lach en een boodschap worden in dit stuk gecombineerd. Première: 31 maart 2017,
Waar: podium Gigant te Apeldoorn
Kaarten :14 €
Reserveren: (055) 521 63 46.
www.gigant.nl

 
خاك - لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی كوردی میدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved