25/3/2017 02:33 PM

نوسەرەكەی هاری پۆتەر رۆمانێكی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

جەی.كەی  رولینگ نوسەری بەریتانی كە بەنوسینی رۆمانەكانی هاری پۆتەر بەناوبانگە، ناونیشانی كتێبە نوێكەی خۆی ئاشكرا دەكات. رولینگ (51 ساڵ) لەتویتێكدا ناونیشانی رۆمانە نوێكەی بڵاوكردەوە كە بریتی دەبێت لە"بكوژە سپی پۆشەكە".
روداوەكانی رۆمانە تازەكەی رولینگ لەبارەی پیاوێكی پشكنەرەوەیە بەناوی (كورموران سترایك) كە لەبنەڕەتدا پاڵەوانی زنجیرەی رۆمانە پۆلیسییەكانە. ساڵی پار جەی. كەی رولینگ بەشێكی تری لەزنجیرەی هاری پۆتەر لەژێر ناوی (هاری پۆتەر‌و منداڵە مەلعونەكە) بڵاوكردەوە كە بوە هەشتەمین بەشی ئەو زنجیرەیە و لەمێژوی ئەدەبی بەریتانیدا لەڕوی فڕۆشەوە ژمارەی پێوانەیی شكاند و پێش فڕۆشی تراژیدیای (رۆمیۆ و جۆلێت)ی شەكسپیر كەوتەوە.

خاك-هەردی محەمەد  






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved