جێی خۆشحاڵی و شانازییه كه كورد خاوه‌نی چه‌ندین خانمه ده‌ستڕه‌نگینه‌و به‌چه‌ندین شێوه له كۆن و ئێستاشدا خزمه‌تی به‌رچاویان به هونه‌ری كوردی كردووه، "تاژان سۆران"یش یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی خزمه‌تێك و جوانییه‌ك ده‌خاته‌سه‌ر خه‌رمانی هونه‌ری كوردی و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی كرده‌وه‌و چه‌ند تابلۆیه‌كی جوانی نمایشكرد. شێوه‌كار "تاژان سۆران" كه ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه. ئێستاش هه‌ر دانیشتووی سلێمانیه. ئه‌و شێوه‌كاره بۆ سایتی خاك وتی: "قه‌ناغه‌كانی خوێندنم له سلێمانی بووه، به‌ڵام ساڵێك له به‌غدا بۆ قۆناغی ئاماده‌یی خوێندوومه، دواتر گه‌ڕاومه‌ته‌وه سلێمانی و دوای ته‌واوكردنی قۆناغی 12ی زانستی ئاماده‌یی له زانكۆی سلێمانی كۆلێژی په‌روه‌ده‌ی بنه‌ڕه‌تی – به‌شی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری وه‌رگیرام و درێژه‌م به خوێندن داوه" پێشانگاكه‌ی تاژان به‌ناوی ته‌عریبی و ته‌جریدی بوو، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه وتی: ئه‌و ستایلی كاركردنه له كوردستان كه‌متر كاری پێده‌كرێت، چونكه كارێكی گرانه، بۆیه حه‌زم كرد به‌و ستایله بێت هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی خۆم و هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی بینه‌ریش ئاشنابكه‌م به‌و شێوازی كاركردنه، هه‌ربۆیه ئه‌و ناوه‌م هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تاوه كاركردنمه‌وه خولیای ئه‌و ستایله بووم، ئاواتی خۆشم بوو كه دوای ده‌رچوونم له زانكۆ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به خۆم به‌و ستایله بكه‌مه‌وه". له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ستایلی كاركردنه بۆچی قورسه؟ وتی: "كه‌سه‌كان راهاتوون كه سه‌یری تابلۆیه‌ك ده‌كه‌ن بابه‌تێك و واتایه‌كی تێدا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ستایله هه‌ر كه‌سێك و بابه‌ت و واتایه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی تێدا ده‌بینێته‌وه واتا هه‌ركه‌سه‌و به شێوازێك ده‌یخوێنێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو واتایه‌كی ناده‌ین به‌ده‌سته‌وه". له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی سوودی له ئه‌زموونی كێ وه‌رگرتووه؟ تاژان وتی" "بۆ ئه‌م پێشانگایه‌م به‌تایبه‌تی و كاره‌كانی تریشم به‌گشتی، راوبۆچوونی مامۆستایان و شاره‌زایان و كه‌سانی پسپۆڕ وه‌رده‌گرم و سوودیشم له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌رگرتووه، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌كه‌م تاوه‌كو باشترین كار پێشكه‌شی خه‌ڵك بكه‌م. دوو ساڵیشه سه‌رقاڵم بۆ ئاماده‌كاری كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌م". سه‌باره‌ت به‌وه‌ی جگه له‌م پێشانگا تایبه‌ته به‌شداری چی تری كردووه؟ ئه‌و شێوه‌كاره رایگه‌یاند: ساڵانه له فێستیڤاڵه‌كانی زانكۆ كه سازده‌كران چه‌ندین كارم نمایش كردووه، هه‌روه‌ها له مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ به‌شداری پێشانگایه‌كم كرد بۆ یادی ئه‌نفال. له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ هاوكاری ده‌كات؟ وتی: ماڵه‌وه‌مان هه‌موویان هاوكاریم ده‌كه‌ن و پشتگیری ته‌واوم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاری زیاتری هونه‌ری بكه‌م، به‌تایبه‌ت باوكم چونكه خۆشی زۆر ئاره‌زووی كاری هونه‌ری ده‌كات. له پرسیارێكی تری سایتی خاكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی ده‌باته شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان؟ وتی: به‌نیازم ئه‌م پێشانگا تایبه‌ته‌م له ماوه‌ی داهاتوودا ببه‌مه شاری هه‌ولێر، له پرۆژه‌شمدایه دواتریش بیبه‌مه شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها بۆ پێشانگاكانی تریشم كه له‌داهاتوودا بیكه‌مه‌وه ته‌نها له شاری سلێمانی نابێت و هه‌ولًَده‌ده‌م له زۆربه‌ی شاره‌كان بیكه‌مه‌وه.
جێی باسه، ته‌له‌فزیۆنی خاكیش دیداری له‌گه‌ڵ تاژان سۆران سازكردووه‌و له‌ڕێگه‌ی چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیه‌كه‌وه به پێشانگاكه‌تا ئاشكرا ده‌كات، كه ده‌توانن شه‌وی 203-2017 بینه‌ری به‌رنامه‌ی گۆڤار بن.
خاك – لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure