پۆسته‌ری به‌شی بیسته‌مین خولی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له شاری تاران په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا. ئه‌مساڵ له به‌شی بیسته‌مین خولی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" له میانه‌ی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر، بۆ دانانی 47 ژووری تایبه‌تی ئێرانی و بیانی به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه. شوێنێكیش به ناوی "بانكی ڤیدیۆی دیمه‌نی" بۆ دووباره بینینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی فێستیڤاڵ و به‌رهه‌می كۆمپانیاكان پێشبینی كراوه. له به‌شی نمایشه‌كانی بازاڕیشدا 33 فیلم له سینه‌مای ئێران كه ده‌یانه‌وێت له به‌شی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماده‌بن، بۆ میوانانی بیانی به ژێرنووسی ئینگلیزی نمایش ده‌كرێن. تائێستا زیاتر له 20 كڕیاری فیلم له‌نزیك به 30 وڵاتی جیهان بۆ به‌شداری له بیسته‌مین خولی بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی تاران ئاماده‌یی خۆیان راگه‌یاندووه، له‌م بازاڕه فیلمه‌دا دوو وۆركشۆپی فێركاریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماكاری ئێرانی "ره‌زا میركه‌ریمی" و به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵنده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته پانۆرامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جامی جیهان نه‌ما" واته فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان، به‌شی دیكۆمێنتاری "ژێر گه‌وره‌كردنه‌وه"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیهان، "دارۆلفۆنوون" واته "په‌یداكردنی به‌هره‌مه‌ندان"، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه زانكۆیی و وۆركشۆپی فێركاری و هه‌روه‌ها به‌شی بیسته‌مین خولی "بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی فیلم" له رۆژانی 21 تا 28ی ئه‌پرێلی 2017 له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure