زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی گه‌شتێكی موزیكی سازده‌كات به ناونیشانی (گه‌شتێكی موزیكی له یۆنانه‌وه تا كوردستان ). رۆژی 3-4-2017 سیمینارێك بۆ د.كۆنستانتینۆس ساكۆریدس سه‌باره‌ت به ته‌كنیكی ده‌نگه فۆلكلۆره‌كان له یۆنانی مۆدێرندا سازده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژ سیمینارێكی تر بۆ د.ماتیۆس ساكۆریدس سازده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئامێری (پۆنتیك لیرا) له یۆنانی هاوچه‌رخدا. له لایه‌كی تریشه‌وه رۆژی 4-4-2017 كۆنسێرتێك سازده‌كرێت بۆ هه‌ریه‌ك له میوزیسیانان (هه‌ژار زه‌هاوی، ئه‌رتان ته‌كین، ئه‌یوب عه‌لی، ماتیۆس، كۆنستانتینۆس، گیانیس پۆلیۆس). خاك - به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure