4/4/2017 08:24 PM

دەرهێنەرێک لە زیندانەوە


هەر یەک لە ڕیخراوی کلتوری کەشکۆڵ و مەڵپەڕی کلتوری دیدی من و سینەما سالم
هەڵسان بە ئەنجامدانی چالاکیەک دەربارەی سینەما کاری گەورەی کورد (یەڵماز گونەی)
بەناوی (دەرهێنەرێک لە زیندانەوە).

لاوک ئەبووبەکر ڕێکخەری پانێڵەکە  لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی خاك وتی:
هەڵبژاردنی سینەما و بەسەر کردنەوەی سینەما بۆ ئێمە خاڵێکی گرنگ بوو، چونکە سینەما یەکێکە لە کایە گرنگە کلتوریەکان وە بەبێ سینەما کلتور کەمایەتیەکی بەچاوی پێوە دیار دەبێت، وە ئێمە لەم چالاکیەماندا یەکێک لە هەرە سینەما کارە گرنگەکانی مێژووی سینەمای جیهانی و کوردیمان هەڵبژارد کە ئەویش یەڵماز گونەی ئەستێرەی جیهانی سینەما بوو ،بابەتی فیلمەکانی خۆی بینیوەتەوە لە  لە کوردبوون ، چەپبوون ،دژە دەرەبەگایەتی ومرۆڤبوون چەند بابەتێکی تری گرنگ ، جیاوازی گونەی و گرنگی بابەتەکانی و ئەو دروشاوەیەی کە بەدەستی هێناوە لە سینەمادا هۆکاری هەڵبژاردنی گونەی بوون لە لایەن ئێمەوە .
چالاکیەکانمان لە ٣ بەرنامەی جیاواز پێک هاتوون
یەکەمیان بریتیبوو لە نمایشکردنی ٦ فیلمی گونەی بە ژێرنوسی کوردی لە سینەما سالام رۆژانە كاتژمێر ٥ ی ئێوارە.
چالاکی دووەممان بریتی بوو لە پانێڵێک  بۆ هەریەک لە بەڕێزان
کارزان کاردۆزی کە  دەربارەی (کوردبوون لە فیلمەکانی گونەیدا)
پشتیوان کەمال  دەربارەی (کاریگەری سینەمای نیوڕیاڵیزمی ئیتاڵی لەسەر فیلمەکانی گونەی)
ئێدی هۆبشمید  هاوڕێ و یارمەتی دەری گونەی دەبێت لە کاتی هەڵاتنیدا لە زیندان کە بەهۆی جەژنێکەوە زیندان بەجێ دەهێڵێت و پاشان لەگەڵ ئێدی بەرەو سویسرا و پاشانیش بەرەو فەڕەنسا ، ئیدی هۆبشمید بەرهەم هێنەری فیلمی ڕێگای یەڵماز گونەی دەبێت ، بەشدار دەبن  لە ڤیستیڤاڵی کان و خەڵاتی کان دەبەنەوە بە فیلمی ڕێگا.
چالاکی سێهەم بریتیبوو لە بڵاو کردنەوەی پەڕاوێک لە مەڵپەری کلتوری دیدی من لە ٢٨ ی مانگەوە وە بەردەوامە هەتا کۆتا رۆژی چالاکیەکە کە ڕۆژی ٦ی٤.

خاك - لاس لوقمان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved