12/4/2017 01:45 PM

سەردەمی نادڵنیایی ترەمپ لە كتێبێكدا بەكوردی

سەردەمی نادڵنیایی، جیهان لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپدا، نوێترین بەرهەمی بڕوا بەرزنجییەو بەم زووانە لە كتێبێكدا چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
ئەم كتێبە كۆ دیدارێكە لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لە سەردەمی ترەمپ و كاریگەری لەسەر دۆسییەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو دوو دڵی و نادڵنیاییەی لەگەڵ هەڵبژاردنی لە ئەمریكاو ئەوروپاو زۆرێك لە وڵاتانی دیكە دروستی كرد. سەركەوت شەمسەدین وەك چاودێرێكی وردی سیاسەتی ئەمریكی پێشەكی بۆ نوسیوە.
هەروەك لەم كتێبەدا: د. جەبار قادر، د. ئاسۆس قادر كۆكۆیی، د. سەردار عەزیز، بێریڤان سەعید، سەركەوت شەمسەدین، سیروان عەبدول، فرزەند شێركۆ، زیرەك كەمال، مەجید عەزیز، كارۆخ خۆشناو گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە.
خاك- بەیاد مەریوانی









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved