هه‌ندێك له ئه‌ستێره‌كان به‌هانای داواكارییه‌كانی هه‌وادارانیانه‌وه ده‌چن هه‌ندێكیان پشتگوێی ده‌خه‌ن، كچێك به‌ناوی ئیبۆنی بانكس، توشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه ماوه‌ی ساڵێكه له‌نه‌خۆشخانه جێگیره، هه‌فته‌ی پێشوو خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاند، داوایان له بیۆنسێ كرد كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و كچه بیۆنسێ به نمونه‌ی باڵای خۆی داده‌نێت. بیۆنسێ بێ دواكه‌وتن له به‌جێهێنانی داواكه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ڕێگه‌ی فه‌یس تایم له‌گه‌ڵ ئیبۆنیدا ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه بیۆنسێ ڤیدیۆیه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌و نوسیبووی، په‌یوه‌ندییه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئیبۆنی كه جۆرێكی ده‌گمه‌نی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure