16/4/2017 03:05 PM

پایتەختی رۆشنبیریی، یادی رۆژنامەگەری كوردی دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی یادی رۆژنامەگەری كوردی لەپایتەختی رۆشنبیری دەكاتەوە.
بڕیارە سەعات 10.30 بەیانی رۆژی شەممەی داهاتوو 22/4/2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەدوو چالاكی یادی رۆژنامەگەری كوردی بكاتەوە. چالاكی یەكەم بریتیە لە كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت هەمیشەیی بەناوی (پانۆرامای رۆژنامەگەری لە پایتەختی رۆشنبیری) لەلایەن رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود-ەوە ئامادەكراوە. چالاكی دووەم بریتیە لە پانێلێك بە ناونیشانی رۆڵی رەخنە لەرۆژنامەگەری كوردی لەئێستادا، بەبەشداری چەند رۆژنامەنووسێكی بەئەزموون. رێورەسمی یادەكە لە هۆڵی پیرەمێرد لەكتێیخانەی گشتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هاتنیش بۆ هەمووانە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved