17/4/2017 01:06 PM

پەیكەرێك بۆ عەولە سیس دروستدەكرێت

هونەرمەندی پەیكەرساز چێنەر نزار پەیكەرێك بۆ كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی عەولە سیس دروستدەكات. چێنەر نزار لەبارەی پەیكەرەكەوە رایگەیاند "لەكۆتا قۆناغی كاركردنم لەپەیكەری كەسایەتی قارەمان (عەبدول محێدین) ناسراو بە (عەولە سیس)".
وتیشی "لەدوای ئەو قۆناغەش دەستدەكەم بەداڕشتنی برۆنزی پەیكەرەكە". لەبارەی قەبارەی پەیكەرەكەشەوە وتی "قەبارەی پەیكەرەكە 230 سانتیمەترە".
‎عەولە سیس یەكێك بوە لەرێكخەری خۆپیشانداكانی 6ی ئەیلولی 1930 بەردەركی سەرای سلێمانی دژی رێككەوتنامەكەی نێوان عێراق‌و بەریتانیا كە بەهیچ شێوەیەك ناوی كوردی تیادا نەبرابو و هەر لەو خۆپیشاندانەدا ئینگلیزەكان 120 هاوڵاتی كورد شەهید دەكەن‌و بۆ راگرتنی ئەم كوشتنە عەولە سیس ئەو كەسە لەناو دەبات كە هۆكاری كوشتنەكەیە، بەڵام مەخابن هەمان كات تەقەی لێدەكرێت و شەهید دەكرێت.
خاك-هەردی محەمەد





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved