رۆژانی 17و18-4-2017 پۆستكارته چاپكراوه‌كانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه به‌سه‌ر خوێندكارانی ئاماده‌یی بێخاڵ له شاری سلێمانی دابه‌شكرا. به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه تایبه‌ت به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنگاكه گفتوگۆمان كرد، ئه‌وانیش خۆشحاڵ بوون كه ئه‌و پۆستكارتانه بێ به‌رامبه‌ر ببه‌خشینه خوێندكاران كه به تابلۆ‌و په‌یكه‌ری شێوه‌كارانی كورد رازێنراونه‌ته‌وه‌و بیرۆكه‌كه‌ش له‌لایه‌ن د.رێزان ئیبراهیمه‌وه سپۆنسه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها قۆناغی یه‌كه‌می كاره‌كه له شاری رانیه‌وه ده‌ستمان پێكردو دواتر ناو شاری سلێمانی كه سه‌ره‌تای چاپكردنی پۆستكارته‌كان له‌لایه‌ن ئاسۆ ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ره‌شانه‌وه چاپكرابوو. وتیشی: سه‌ره‌تای چوونه ناو خوێندنگاكان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستای وانه‌كان باس له مێژووی پۆستكارت و ئه‌زموونی پۆستكارت له چه‌ند وڵاتێكی جیهانی و دواتر وڵاتانی ده‌وروبه‌رو عیراق و كوردستان كرا، دواتر باسكردن له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه پۆستكارت له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌یبینێت و پاشان خوێندكاران به هه‌ڵبژاردنی خۆیان دووان له پۆستكارته‌كانیان هه‌ڵده‌بژاردو له رێگای پۆسكارته‌كانه‌وه ئاشنا ده‌بوون به‌و شێوه‌كارانه‌ی كه به كاره‌كانیان پۆستكارته‌كانیان ره‌نگینتر كردبوو. جیی ئاماژه‌یه، ئاماده‌یی بێخاڵ یه‌كێكه له‌و خوێندنگا سه‌ركه‌وتووانه‌ی شاری سلێمانی كه به‌هیممه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكانیان و خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانیان نموونه‌یی خوێندنگایه‌كی سه‌ركه‌وتوو نیشانبده‌ن و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه جێگه‌ی ستایشكردنن. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure