ره‌زا میركه‌ریمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا كه به به‌شداری په‌یامنێرانی ئێرانی و بیانی ئاماده‌بوو له‌م فێستیڤاڵه به پێشكه‌شكاری "كه‌یوان كه‌سیریان" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یووه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه به زمانی كوردیی وتی: ساڵی پار، هه‌واڵه‌كانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به زمانی كوردی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاو و باشی هه‌بوو. وتیشی: له‌ته‌نیشت بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی سی و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به زمانه‌كانی فارسی و كوردی، له‌ساڵی پاردا هه‌واڵه‌كان به زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بیش بڵاوبوه‌وه‌و له دره‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوچه‌كه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو. ئه‌م سینه‌ماكاره ناوداره‌ی ئێران سه‌باره‌ت به فیلمه‌كان و به‌شه‌كانی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر وتی: ئه‌م فێستیڤاڵه به به‌شداری 140 كورته‌فیلم و فیلمی بڵیندی سینه‌مایی له 58 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها زیاتر له 350 میوانی بیانی له 66 وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی، له‌وانه: به‌شی "سینه‌مای سه‌عاده‌ت" واته به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" بۆ فیلمه بڵینده سینه‌مایی و كورته فیلمه‌كان، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جیلوه‌گاه شه‌رق" واته پانۆرامای سینه‌مای ئاسیا‌و وڵاتانی ئیسلامی، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "جامی جیهان نه‌ما" واته فێستیڤاڵی فێستیڤاڵه‌كان، به‌شی دیكۆمێنتاری "ژێر گه‌وره‌كردنه‌وه"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "نمایشی تایبه‌ت" واته چاوخشاندنێك به فیلمه دیكۆمێنتارییه‌كانی جیهان و هه‌روه‌ها به‌شی "دارۆلفۆنون" واته "په‌یداكردنی به‌هره‌مه‌ندان"، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه زانكۆیی و ڤۆركشۆپی فێركاری له كۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی په‌ردیسی "چارسوو" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. میركه‌ریمی ئاشكراشیكرد: به‌شێكی رێكخراوه‌ییمان به‌پێی كاره‌كای خۆمان به‌رنامه بۆ داڕشتووه كه تیایدا له ئه‌زموونه‌كانی فێستیڤاڵه بیانییه‌كان كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه به شێوه‌یه‌ك كه دوای خۆشمان كه‌سانی دیكه بتوانن كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن. سه‌رۆكی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ناونیشامی ئه‌م فێستیڤاڵه‌مان له دوو ماڵپه‌ڕی Film Freeway و FestHome تۆماركردووه‌و لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه كه ئه‌مكاره بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه فیلم و به‌رهه‌می زۆرمان بۆ ره‌وانه به‌كه‌ن و كاری فێستیڤاڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كان به ئاسایی ئه‌نجامبدرێت. ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئێمه ره‌خساند كه بێجگه له‌و فیلمانه‌ی كه بۆ فێستیڤاڵ دیاری‌یان ده‌كه‌ین، زۆرێك له فیلمسازانی سه‌ربه‌خۆ له فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر به‌شداری بكه‌ن. به‌مشێوه‌یه 6 هه‌زار فیلم له‌م رێگایه‌وه له‌م فێستیڤاڵه‌دا ناوی خۆیان تۆماركرد. وتیشی: خاڵێكی به‌رچاو كه ساڵی رابردوو ئێمه‌ی زۆر خۆشحاڵ كرد به‌شداری میوانانی بیانی بۆ بینینی فیلمی وڵاتانی دیكه‌ی بیانی بوو كه ئه‌م بابه‌ته خاڵێكی گرنگ بوو كه نیشانی‌دا كه ئه‌وان ته‌نیا بۆ بینینی فیلمه ئێرانییه‌كان سه‌ردانی ئێران ناكه‌ن و ئه‌مساڵیش ئه‌مكاره‌یان كرد‌و هه‌وڵماندا كه فیلمه باشه‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆر له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ نمایش بكه‌ین. "ره‌زا میركه‌ریمی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له كۆتایی قسه‌كانیدا: به‌شانازییه ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جرمان پێشكه‌ش به سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی ئێرانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" كرد‌و له‌م به‌شه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوداری سینه‌مای جیهان سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن و له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی ئه‌م سینه‌ماكاره پێشه‌نگه‌ی سینه‌مای ئێران قسه ده‌كه‌ن. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر فۆتۆ/ مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure