ئه‌و بابه‌ته‌ی موراكامی له رۆمانه تازه‌كه‌یدا باسی كردووه، بۆته هۆی تووڕه بوونی هاونیشتمانیانی خۆی. هاروكی موراكامی رۆماننووسی به‌ناوبانگی ژاپۆنی كه چاپی هه‌ریه‌كه له كتێبه‌كانی له میدیاكانی جیهاندا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مایه‌ی سه‌رنجی هه‌یه، ئه‌مجاره له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانه دوو به‌رگییه تازه‌كه‌ی به ناونشانی (كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی سوارچاك) له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانی خۆیه‌وه ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت. موراكامی له‌م رۆمانه دووهه‌زار لاپه‌ڕه‌ییه‌دا كه له رۆژی (24)ی شوباته‌وه كه‌وتۆته بازاڕه‌وه، باس له قه‌تلوعامی (نانجینگ) ده‌كات كه به یه‌كێك له مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی داده‌نرێت. له كاتی دووه‌م جه‌نگی چینی و ژاپۆنییه‌كاندا ساڵی 1937، هێزه‌كانی ژاپۆن به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه (چل تا سێ سه‌د) هه‌زار كه‌سیان له خه‌ڵكی نانجینگ كوشتووه و سووكایه‌تییان به ژنه‌كانیان كردووه. به‌ڵام كێشه‌كه له‌وێدایه كه ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ئه‌و قه‌تڵوعامه هه‌میشه مایه‌ی مشت‌ومڕ بووه، چین ده‌ڵێت: ژماره‌ی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی (سێ سه‌د) هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام مێژوونووسانی ژاپۆن نووسیویانه ئه‌م ژماره‌یه له نێوان (چل تا دووسه‌د) هه‌زار كه‌سدایه. چوارسه‌د هه‌زار قوربانی دوای ئه‌و قه‌تڵوعامه، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م رووداوه له لای سوپای ژاپۆن دیار نه‌ما یان به ئه‌نقه‌ست له‌ناو بران، ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر وێنه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م رووداوه دڕندانه‌یه له‌به‌رده‌ستدان، هه‌ندێ له ژاپۆنییه‌كان لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن قه‌تڵوعامی نانجینگ هه‌ر وجودی نه‌بووه یان چیینه‌كان ئه‌مه‌یان گه‌وره كردووه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م قسه‌و باسانه، موراكامی كه به‌ناوبانگترین نووسه‌ری وڵاته‌كه‌یه‌تی، له رۆمانه تازه‌كه‌یدا باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی نانجینگ-ی به (چوارسه‌د) هه‌زار كه‌س له قه‌ڵه‌م داوه. هه‌ندێ له خوێنه‌رانی رۆمانه تازه‌كه‌ی موراكامی (به دروستكردنی واقیعێك بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ) تۆمه‌تباریان كردووه و لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن رووداوێك به‌ناوی قه‌تڵوعامی نانجینگ (هه‌رگیز وجودی نه‌بووه.) رۆمانی (كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی سوارچاك) له دوای رۆمانی (1Q84) كه 2009 بڵاوبۆوه، یه‌كه‌م رۆمانی دوو به‌رگی موراكامییه كه له كۆتایی مانگی شوباتدا به ئاماده‌بوونی عاشقانی به‌رهه‌مه‌كانی كه له كتێبخانه‌كان ریزیان بۆ گرتبوو، كه‌وته بازاڕه‌وه. ئه‌م رۆمانه ته‌نیا له یه‌كه‌م رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌یدا (یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار) دانه‌ی لێ فرۆشرا. رۆمانه‌كه دوو به‌رگه به‌ناونشانی (ئه‌و ئایدیایانه‌ی له سه‌رهه‌ڵداندان) و (خواستنه وروژێنه‌ره‌كان) چاپكراوه. چیرۆكی رۆمانه‌كه چیرۆكی رۆمانه‌كه سه‌باره‌ت به وێنه‌كێشێكی ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵه كه ژنه‌كه‌ی لێی جیا ده‌بێته‌وه، ئه‌میش ده‌گوێزێته‌وه بۆ خانووه كۆنه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی شاخاوی تۆكیۆ. له‌و ماڵه‌دا چه‌ند رووداوێكی سه‌یر به‌سه‌ر وێنه‌كێشه‌كه‌دا دێت كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانی كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی سوارچاك-ه، ئاشنابوون به دراوسێیه‌كی و دۆزینه‌وه‌ی تابلۆیه‌ك به هه‌مان ناوه‌وه كه موراكامی ناونشانی رۆمانه‌كه‌ی لێوه وه‌رگرتووه، له‌و رووداوانه‌ن. نووسه‌ری رۆمانی كافكا له كه‌ناری ده‌ریا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانه تازه‌كه‌ی به (رۆمانێكی سه‌یر) زانیوه و رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ خوێنه‌ران خۆیان رازی ئه‌م رۆمانه بدۆزنه‌وه، بۆیه هیچ جۆره زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به بابه‌تی ئه‌م رۆمانه دوو به‌رگییه له بازاڕی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا بڵاو نه‌بۆوه. موراكامی رۆمانه‌كانی زیاتر به شێوازی سوریالی نووسیوه و هه‌تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زیاتر له په‌نجا زمان ته‌رجه‌مه‌كراون. هه‌موو ساڵێك ناوی ئه‌م نووسه‌ره وه‌كو یه‌كێك له كاندیده‌كانی نۆبڵی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌وێته سه‌ر زاران، به‌ڵام هێشتا ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رنه‌گرتووه. له‌باره‌ی هاروكی موراكامییه‌وه ئه‌م رۆماننووسه ژاپۆنییه كه دوانزه‌ی كانوونی دووه‌می 1949 له دایكبووه و له دوای ته‌واوكردنی زانكۆ و كردنه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی جاز له تۆكیۆ ده‌ستی به رۆمان‌نووسین كرد. رۆمانی رۆمانسی (دارستانی نه‌رویجی) كه له ساڵی 1987دا بڵاوبۆوه، بوو به كتێبێكی پڕفرۆش و وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ناوبانگی بۆ موراكامی په‌یدا كرد. (1Q84) درێژترین رۆمانی موراكامییه و ساڵی 2009 به سێ به‌رگ بڵاو بۆته‌وه. (سوكورو تازاكی بێڕه‌نگ و ساڵانی سه‌ردانه‌كه‌ی) تازه‌ترین رۆمانی موراكامییه پێش ئه‌م رۆمانه‌ی ئێستای و له ساڵی 2013 دا بڵاوبۆته‌وه و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراوه. پاش ئه‌ویش كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی به ناونیشانی (پیاوانی بێ ژن) له ساڵی 2014 دا بڵاوكردۆته‌وه. سه‌رچاوه: www.isna.ir/news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure