4/5/2017 03:28 PM

نایەوێت کەس فیلم لەسەر ژیانی بەرهەم بهێنێت ‌ ‌

دوای ئەوەی کۆمپانیای یۆنیڤێرساڵ بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی بڕیاریدا فیلمێک لەسەر ژیانی مادۆنا ئەستێرەو گۆرانیبێژی ئەمریکی بەرهەمبهێنێت، لەبەرامبەردا مادۆنا ناڕەزایەتی دەربڕیوەو رایگەیاندووە هەرکەسێک بەشداریی لەم پرۆژەیەدا بکات دزەو وتوشێتی تەنها خۆی بۆی هەیە باس لەژیانی تایبەتی خۆی بکات و کەسی تر ناتوانێت ئەوکارە بکات.
ئەو فیلمەی کۆمپانیای یۆنیڤێرساڵ بریاریداوە بەرهەمی بهێنێت ناوی Blond Ambitionەو ئالیز هۆلاند سیناریۆی بۆ دەنووسێت، ‌چیرۆکی فیلمەکەش باس لەژیانی مادۆنا دەکات کە لەساڵی هەشتاکاندا رووی کردۆتە نیۆیۆرک، ئەمەجگەلەوەی ژیانی هونەریی و سەرکەوتنەکانی ئەم ئەستێرە جیهانییە لایەنێکی تری فیلمەکەن.
شایانی باسە مادۆنا کە ئێستا تەمەنی 57ساڵە یەکێکە لەگۆرانیبێژە دیارەکانی جیهان و لەزۆربەی وڵاتە جیهانییەکاندا کۆنسێرتی سازکردووەو خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانییە.

ئاژانسەكان-خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved