به‌یان ئیبراهیم زانكۆكان ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌ك بن بۆ به‌رهه‌مهێنان ، ئه‌وا ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانیان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆی ڕه‌وتی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت بۆ باشترین جۆری سیسته‌م و پێشه‌كه‌وتن ، زانكۆ ده‌بێت ئه‌و ده‌زگایه بێت كه كۆی كۆمه‌ڵگه ئاراسته بكات له‌پۆینتێكه‌وه بۆ پۆینتێكی تر ، ده‌بێت زانكۆ ناوه‌ندێك بێت بۆ زانسته‌كان و به‌رده‌وام نه‌وه‌ی نوێ خوێنده‌وار به مانا گشتیه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگه بكات ، زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌كادیمیا ساڵانه ده‌بێت توێژینه‌وه‌كانیان ده‌ستنیشانی كێشه وقه‌یرانه‌كان بكات و چاره‌سه‌ری پێ بێت بۆ باشتركردن یان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، زانكۆ ده‌بێت وا بێت كه ساڵانه له‌دوای ڤیستڤاڵی ده‌رچونیان خه‌رمانێك له‌زانستی نوێ بخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌و حوكمڕانی تا ببێته سه‌رچاوه بۆ كاری دامه‌زراوه‌یی نوێ ، زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی زانستی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت ساڵانه ڕاپۆرتێكی داتابه‌ندی هه‌بێت كه به‌ژماره ئه‌وه‌نده خوێندكاری له بواره جیاجیاكاندا و ئه‌وه‌نده پسپۆڕی زانستی پێ گه‌یاندوه, له‌دنیادا زانكۆكان نمونه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ، كه ده‌ڵین فڵان زانكۆ ئاستی پێشكه‌وتنی له‌ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی جیهاندا ئه‌ونده‌یه ، ده‌بێته به‌رز بونه‌وه‌ی براندی ئه‌و وڵاته‌و براندی زانكۆكه‌ش ، ده‌بوایه زانكۆكانمان تۆژینه‌وه‌ی مه‌یدانیان هه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانانه و ئێستا هه‌زاره‌ها تۆژینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانانه ببوایه ، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕشه‌كانی دنیابكه‌ین ئه‌وا زانكۆكان سه‌نته‌ری ده‌ستپێكردنی ئه‌م شۆڕشانه بون ، یان سه‌یری پێشكه‌وتنه‌كان بكه‌ین له قوتابخانه‌ی فرانكفۆرته‌وه تا ده‌گاته ئۆكسفۆرد ده‌زانین چی جیهانێكیان خولقاندوه هه‌زاران بیرمه‌ندیان به‌رهه‌م هێناوه هه‌ر له هۆركهایمه‌ر و هابرماس و ئه‌ریك فرۆم و هازارانی تر، زانكۆكانی ئێمه نه‌ك كارگه‌یه‌ك نین بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می زیندو له‌وێوه بیخه‌نه ناو خانه‌كانی لاشه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه تا زیندویه‌تی ببخشێته كۆی جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه ، به‌داخه‌وه بووه‌ته كارگه‌یه‌ك بۆ به كاڵاكردنی تاكی خوێندكار ، له ناو ئه‌م هه‌مو قه‌یرانانه‌دا ، له‌ناو ئه‌م هه‌مو كێشانه‌دا ، له ناو ئه‌م هه‌مو بێ یاسایی و سست بونی كۆێ جومگه‌كانی حوكمرانیدا ، به‌داخه‌وه زانكۆكانمان نه‌ك چاره‌سه‌ریان پێ نیه به‌ڵكو ئه‌وانیش توشی هه‌مان گرفت بون ، بگره خراپتر كه خوێندكار ده‌كه‌نه كاڵایه‌ی بێ نرخ ، نه‌ك هه‌ر نه‌یان توانیوه ساڵانه هه‌زاران كۆنفرانس‌و لێكچه‌ر‌و پانێڵی زانستی بگرن ، به‌ڵكو زانكۆكانمان به‌ته‌واوه‌تی خه‌ریكه ده‌بێت به‌ناوه‌ندێكی ماركێتین و بزنس .... به چیه‌وه ..؟ به‌لاشه‌ی خوێندكاره‌كانه‌وه ، هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوڕ‌و كچ له زانكۆكاندا نه‌ك مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه ، به‌ڵكو مایه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی هه‌ستیارترین ناوه‌ندی زانستیه به نه‌خۆشی سه‌ره‌تان ، ئه‌م به‌كاڵاكردن و به بازاڕی كردنی لاشه‌ی ژنان و پیاوان جۆرێكه له هه‌راج كردنی به‌شه‌ر ، ئه‌مه‌ی زانكۆكان كردیان وه‌ك ئه‌وه‌یه ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو دروست بین و هیج كێشه‌یه‌كمان نه‌بێت ، خۆ گه‌ر واش بێت هێشتا ئه‌مه مایه‌ی خه‌جاڵه‌تیه ، به‌داخه‌وه له‌م بێسه‌ر‌و به‌ره‌ییه‌دا ناوه‌ندێك نیه لێپێچینه‌وه له‌م دیارده‌یه بكات ، خوێندنی باڵاش لێ ی بێده‌نگه ، ئه‌مه‌ش جارێكی تر نیشانه‌ی نه‌خۆش كه‌وتنی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یه ، جا وه‌ره له‌ولاتێكدا خوێندنی باڵا ئاوا بێت ده‌بێت ئه‌نجامی ئه‌م حكومڕانیه هه‌ر ئه‌وه بێت كه ده‌یبینین ، به‌داخه‌وه له‌ئێستادا كه گه‌ندڵێ به‌سیمای ده‌زگاكانه‌وه ده‌بینرێـت له‌ئه‌زمه‌یه‌كی ئابوری‌و پاره‌ی كاش داین ، كه گه‌نده‌ڵێ له‌دیارده‌وه خه‌ركه ده‌بێته نه‌ریت ، كه ده‌بو زانكۆكان به پله‌ی یه‌كه‌م ڕێگر بونایه ، زانكۆكانمان نه‌ك چاره‌سه‌ر نین به‌ڵكو ده‌بنه دروستكردنی ژینگه‌یه‌ك بۆ ته‌حویل كردنی گه‌نده‌ڵی و به‌كاڵاكردنی خوێندكار بۆ نه‌ریت ، ئه‌م نوسینه‌ی من هاوارێكه بۆ به‌رده‌م خوێندنی باڵا .... تكایه....تكایه دوا خاڵی هیوای سپی كۆمه‌ڵگه ڕه‌ش مه‌كه‌ن ، ئه‌م كاروانی بێ نرخكردنی خوێندكاره ڕاگرن .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure