لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردووی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (64) شوێنیان داخستووه و زیاتر له (47) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوهبهسهرچووشیان له‌ناوبردووه. به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، كه له به‌رواری 1-7 تا 31-7-2020 لیژنه‌كان پێنج هه‌زارو (226) سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازارِو شوێنه گشتییه‌كان كردووه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵا‌و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئه‌نجامداوه كه هاووڵاتیان رۆژانه به‌كاریده‌هێنن، له مانگی رابردوودا لیژنه‌كان له (356) شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردووه، هه‌روه‌ها (306) شوێنی كاركردن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبهرِووی رێكارى یاسایی ده‌كرێنه‌وه. له ئاماره‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی (64) شوێنیان داخستووه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوون له سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (72) شوێنیشیان روبهرِووی دادگا كردووه‌ته‌وه. له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بهبرِی (47) تۆن (858) كیلۆگرام كاڵا‌و شمه‌كی جۆراوجۆر‌و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچووی له‌ناوبردووه، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له (11) ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی. به پێی رێنماییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌رشوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادارده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبوونیشی له سه‌رپێچی شوێنه‌كه روبهرِووی دادگا ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure