15/8/2020 09:25 PM

وردبینی بۆ پشكنینی كۆرۆناى سه‌رجه‌م گه‌شتیارانى عیراق ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ى عيراق له ‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه: وه‌زیری گواستنه‌وه‌ له‌میانی گه‌ڕانێكی مه‌یدانیدا بۆ وێستگه‌ی هێڵی ئاسمانی عیراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێكاره‌ ته‌ندروستیانه‌ی كه‌ بۆ گه‌شتیارانی هاتوو و رۆیشتوو گیراونه‌ته‌ر له ‌عیراق، له‌ڕێگه‌ی وردبینیكردن بۆ پشكنینی (PCR) بۆ سه‌رجه‌م گه‌شتیاران به‌بێ جیاوازی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، شبلی راشیگه‌یاندووه: ئه‌و رێكارانه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی عیراق پشتی پێبه‌ستووه‌، له‌پێناو پاراستنی گه‌شتیاران و فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌ له‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی شارستانی فڕۆكه‌وانی عیراقه‌ به ‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شتكردن.

راشیگه‌یاند: هێڵی ئاسمانی عیراقی پابه‌ند ده‌بێت به ‌سه‌رجه‌م پێوه‌رو داواكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌میانی جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك رێكاری پێشكه‌وتوودا بۆ باشتركردنی ئاستی كاركردنی كارمه‌نده‌كانیان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌شتیاران.

خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved