26/9/2020 12:52 PM

سبەینێ قۆناغی 12ی ئامادەیی دەگەڕێنەوە خوێندنگا

بڕیارە سبەینێ دەرگای خوێندنگاکان بەرووی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بکرێتەوەو رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر.

مامۆستا بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووه: لەمڕۆوە ئامادەکاری کراوە بۆ پاکژکردنەوەی خوێندنگاکان و هۆڵەکانی خوێندن و ماسک و دەرمانی پاکژکەرەوە ئامادەکراوە بۆ ئەوەی بدرێتە خوێندکاران و مامۆستایان هەتا بە کەمترین زیان دەوام بکرێت و دەست بە خوێندنی وانەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بکرێت.

وتیشی: وابڕیارە قۆناغەکانی تر ئەگەر بارودۆخی کۆرۆنا ناجێگیربێت بە ئۆنلاین دەستپێبکەن.

بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان فرۆشگای ناو خوێندنگاکان ناکرێنەوەو داوا لە خوێندکاران دەکرێت خۆیان ئاو یان خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved