د.گه‌شین كه‌مال پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست و جوانكاری بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی هێڵی پێكه‌نین و هۆكاره‌كانی. د.گه‌شین له بابه‌ته‌كه‌یدا روونیكردوه‌ته‌وه، هێڵی پێكه‌نین ئه‌و هێڵه‌یه كه له لای راست و چه‌پی لوت شۆڕده‌بێته‌وه بۆ لای ده‌م و خوار ده‌م، یه‌كێكه له نیشانه‌كانی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، یان له ئاكامی زۆر ماندووبونی پێست و كه‌مبونه‌وه‌ی كۆلاجین له‌ژێر پێستدا رووده‌دات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌م هێڵانه هه‌ندێكجار ته‌نك و باریكن، هه‌ندێكجاریش ئه‌ستورو پانن، ده‌بێته هۆی دروستبوونی چاڵ به درێژایی ئاڕاسته‌ی هێڵه‌كان له‌نێوان لوت و ده‌مدا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م هێڵانه له ئه‌نجامی شلبوونه‌وه‌ی چه‌وری ژێر پێستی روومه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت و له‌كاتی به‌كارهێنانی كرێم و كه‌لوپه‌لی جوانكاری ده‌رده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی شوێنی هێڵه‌كان پڕده‌بێته‌وه به كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كان. هۆكاره‌كانی تری دروستبوونی ئه‌م هێڵانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر‌و لاوازبوونی ده‌موچاو و ئه‌نجامدانی كێش دابه‌زاندن. له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكیه‌وه، ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری سروشتی ئه‌وه‌یه كه خۆپارێزی بكرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری گونجاو و پزیشكی ئه‌وه‌یه كه به فیله‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌شی وتووه كه له‌ڕێگه‌ی ده‌رزی فیله‌ره‌وه ده‌توانرێت ئه‌و هێڵانه پڕبكرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه كه كه‌متر نییه له ماوه‌ی 6 مانگ به‌پێی خۆپارێزییه‌كان و جۆری پێستی كه‌سه‌كان، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش واده‌كات پێویستتان به چاره‌سه‌ری راكێشانی پێست نه‌بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی. د.گه‌شین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، فیله‌ر یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره پزیشكی و زانستییه‌كان كه له بواری پزیشكی پێشكه‌وتوودا پشتی پێده‌به‌سترێت و ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت و هیچ زیانێكیش به پێست ناگه‌یه‌نێت و ژێر پێست چالاك ده‌كاته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure