جه‌رجیر به‌وه ناسراوه كه سوودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك مادده‌ی پێویست بۆ هێشتنه‌وه‌ی جوانی و ته‌ندروستی قژ. زه‌یتی جه‌رجیر رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌وه‌ستێنێت له‌رێگه‌ی شێداركردنی پێستی سه‌رو چالاككردنی سوڕی خوێن. زه‌یتی جه‌رجیر ده‌وڵه‌مه‌نده به زینك و كالسیۆم، كه ته‌ندروستی قژ ده‌پارێزێت و شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێشی پێده‌دات. زه‌یتی جه‌رجیر رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین A تێدایه یارمه‌تی گه‌شه‌و پڕبوونی قژده‌دات. زه‌یتی جه‌رجیر رێژه‌یه‌ك له كبریتی تێدایه رێگری ده‌كات له كرێش و به‌كتریای قژ له‌ناوده‌بات. خاك - سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure