خاوه‌ن كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی مینك له ئیتاڵیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن دڵنیان له‌وه‌ی ناچارنابن ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌ناوببه‌ن هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له وڵاتی دانیمارك روویدا كه به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی كۆپیه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ندێك كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ئه‌و ئاژه‌ڵه بڕیاردرا به له‌ناوبردنیان. له كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی مینك له لۆمباردی له ئیتاڵیا كاروباره‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رێوه‌ده‌چێت كه به هه‌زاران ئاژه‌ڵی مینك به‌خێوده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر سوود له فه‌رووه‌كه‌ی ببینرێت و به‌كاربهێنرێت بۆ دروستكردنی جلوبه‌رگی گرانبه‌ها. بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك بۆ له‌ناوبردنی 15 ملیۆن ئاژه‌ڵی مینك له كێڵگه‌كان به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی كۆپیه‌كی مه‌ترسیداری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وجۆره ئاژه‌ڵه‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ وایكرد خاوه‌نی كێڵه‌گه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵی مینك له ئیتاڵیا هه‌ندێك گۆڕانكاری بكه‌ن له ئیداره‌دانی كێڵه‌گانیان له‌وانه له‌به‌ركردنی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure