دروستكردنی كۆفی سارد چه‌ند شێوازێكی جیاوازی هه‌یه كه هه‌م بۆ خواردنه‌وه گرنگ و به‌تامه هه‌م بۆ فێنككردنه‌وه‌مان ئارامبه‌خشه له‌كاتی گه‌رمادا. هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه له كافتریاكانیش خواردنه‌وه‌ی ساردی جۆراوجۆر به‌ئاسانی دێته به‌رده‌ستمان، به‌ڵام جگه له خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ گۆڕانكاری و دڵخۆشی خۆت ده‌توانیت له ماڵه‌وه دروستی بكه‌یت. شێوازی دروستكردن: سه‌ره‌تا بۆ دروستكردنی كڵۆی سه‌هۆڵ ده‌توانیت به‌پێی تام و حه‌زی خۆت كۆفی له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵبكه‌یت و بیگریته‌وه، خه‌ستی گرتنه‌وه‌كه به حه‌زی خۆت ئاماده بكه، دواتر بیخه‌ره ناو فرێزه‌ر تا ده‌یبه‌ستێت، هه‌مان گرتنه‌وه له‌ناو په‌رداخێكدا ئاماده‌بكه له‌گه‌ڵ كڵۆی سه‌هۆڵی كۆفیه‌كه‌دا تێكه‌ڵیبكه، پاشان به‌پێی حه‌زی خۆت كۆفی سارد به هه‌نگوین شیرین بكه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure