5/6/2021 08:28 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 05.06.2021


کاور 
بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ ڕۆژێک دەبێت پێکهاتە لە دوو بەش، لەلایەنی پیشەییەوە هەدنێک دەسکەوتی باشت دەبێت کە دەبێتە مایەی دڵخۆشیت و لەلایەکی دیکەوە و لە ژیانی تایبەتیتدا بەڕەوڕووی هەندێک کێشە دەبیتەوە کە ماوەیەکی زۆر نامێننەوە و بە هەڵسوکەوتی ژیرانە زیانەکەی کەم دەبێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە حەزدەکەی لە هەموو بوارەکاندا پشتگیری خۆشەویستەکەت بکەیت، بەڵام وریابە ئەم پشتگیری حاڵەتی تەداخول بەخۆی نەگرێت، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێتە مایەی دوورکەوتنەوە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر تۆ کەسێکی کە ئاوی زۆر سارد دەخۆیتەوە، ئاگادار بە کە  ئەم ئاوە ساردە خەریکە تووشی نەخۆشیت دەکات.


گا
بزانە کە لە ژیاندا هیچ شتێک لەوە باشتر نییە کە پلانت هەبێ بۆ داهاتووی خۆت، ئەگەر کەسێکی کە  خەونی گەورەت هەیە بەڵام متمانەی پێویستت بە خۆت و تواناکانت نییە، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە ئەمڕۆ کاتێکی گونجاو بۆ دیتنی هێماکان، سەرنجی خۆت کۆبکەوە و هەوڵبدە بۆ داهاتووت، نابێ لەئاست خەونەکانت بێ‌دەسەڵات بیت و هیچ کارێک نەکەیت، ئەگەر لەم حاڵەتە بەردەوام بیت، هێماکانی سەرکەوتن لەتۆ دووردەبنەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ئەم ڕۆژانە خەیاڵێکی ناخۆش بەردەوام مێشکتی تێکداوە، لەگەڵ کەسێکی متمانەپێکراو باسی بکە و بەدواداچوونی بۆ بکە، لەم کارەت پەشیمان نابیتەوە، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر هەست بە خەمۆکی دەکیت، دایمەشارەوە، لەگەڵ خۆت ڕووراست بە، زۆر کەس ئەو گرفتەیان هەیە، ئەگەر بەدواداچوونی بۆ بکەیت بە ئاسانی چارەسەر دەبێت.


دوانە 
بزانە کە گرنگ نییە  تۆ چەند هەوڵ ئەدەیت، ئەوە گرنگە کە لە کۆتاییدا ئەنجامی هەوڵەکانت بەوشێوەیە بن کەوا خۆت ئارەزووی دەکەیت بۆیە بە هیچ شێویەک خۆت نیگەران مەکە و مەترسە لە کەوتن، ئەگەر ئەم چەند ڕۆژە بیر لە جێبەجێ کردنی پرۆژەی نوێ دەکەیتەوە و بیرۆکەی نوێ دێت بە مێشکتدا، ڕێگەمەدە بیرۆکەکانت پشتگوێ بخەیت،  هەموو کات هەوڵبدە بیرۆکەکانت بنوسیت و پلان  دابنێ بۆ جێبەجێکردنیان، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر  هەست دەکەی هەموو شتێک بە دڵی تۆیە، هەوڵبدە لە دڵی خۆشەویستەکەشت تێبگەیت و بزانیت کە ئایا ئەویش هەر هەمان هەستی تۆی هەیە، ئەگەر وا نەبوو، هەوڵبدە ئەو هەستە لای ئەویش دروست بکەیت، لەوانەیە تۆ هەوڵی پێویستت نەدابێت.


قرژاڵ 
ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە چەند پلانێکت هەیە، ئێستا کاتێکی گونجاوە تا بەپێی پێشترێتی هەوڵەکانی کۆبکەیتەوە بۆ جێبەجێ کردنی یەکیان، سەیری هێماکان بکە بزانە کە توانای سەرکەوتن لە ئێستادا بۆ تۆ فەراهەمە بۆ مەرجە هەوڵەکەت ڕاستەقینە بێت، لەلایەنی ژیانی تایبەتیتەوە پێویستە گرنگی زیاتر بدەی بە ئەندامانی خێزانەکات، هەوڵبدە کاتێکی زیاتر لەگەڵ ئەوان بەسەر بەریت، خۆشحاڵی ئەوان دەبێتە هۆی خۆشحاڵبوونی تۆش، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست دەکەی ناتوانی هەستی خۆت بەتەواویی بگوازییەوە بۆ خۆشەویستەکەت، باشترە یارمەتی لە ئەندامێکی خێزانەکات وەربگریت و ڕاوێژی لەگەڵدا بکەیت، بەپێی نیشانەکان تۆ دەتوانیت لەم کارەدە سەرکوەتوو بیت، ئەگەری ئەوەیە ئەمڕۆ هەواڵێک ببیستیت کە تا ڕادەیەک ببێتە مایەی دڵگرانیت، هەوڵبدە وەکوو واقعێکی ژیان قەبووڵی بکەیت.


شێر
بەپێی نیشانەکان تۆ خاوەنی وزەیەکی زۆریت و بەردەوام بیرۆکە نوێیەکان دێن بە مێشکتدا، ئەم توانایەی تۆ تا ڕادەیەکە کە دەتوانی کەسانی چواردەورت سەرسام بکەیت، بەڵام جێگەی داخە کە هیچکات هەوڵی جێبەجێ کردنیان نادەیت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە ئەگەر هەوڵ بۆ ودەی هێنانای ئەم خەونانەت نەدەیت بەرە بەرە ئەم توانایەک کەم و کەمتر دەبێتەوە، لە ژیانی تایبەتیدا پێوسیتە ئەگەر تەنانەت پەیوەندیشت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت لە ئێستادا باش نییە، هەوڵ بدە بە هیچ شێوەیەک وشەی زبر بەکار نەهێنیت چونکە دواتر خۆت پەشیمان دەبیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەست بە بوونی کەسێکی سێهەم دەکەی، سەرەتا باشتر بیر بکەوە، هەموو هێماکان لەبەرچاو بگرە، لەگەڵ کەسێک باوەڕپێکراو  قسە بکە، ئینجا بڕیاری خۆت بدە، با تووشی پەشیمانی نەبیتەوە.


فەریک
بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نەبێت بۆ تۆ و تا ڕادەیەک تووشی سترێس و نیگەرانی بیت، هێماکان ئاماژەیان بە کۆتایی هاتنی خێرای ئەم حاڵەتەیە کەوابوو هەوڵی کۆنترۆڵی خۆت بدە و دڵخۆش بە بە داهاتوو، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر کێشەی کزییت هەیە، هەوڵمەدە بە دەرمانخواردن خۆت قەڵەو بکەیت، بەپێی ئامۆژگاری بورجەکەت یوگا و هەدنێک خواردنی تایبەت سودی زۆریان بۆ تۆ هەیە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر لە دۆخێکدای کە بە بەردەوامی خەفەت بۆ رابردوو دەخۆیت، ئەوە بزانە کە هیچ شتێک بە خەفەت خواردن ناگەڕێتەوە، تۆ بەم خەفەت خواردنانە لە توانای خۆت کەم دەکەیەتەوە تا لە داهاتوودا هیچ توانایەکت بۆ وەدی هێنانی ئەو خەون و خەیاڵەت نەمێنێ، کەوایە پێویستە زۆر زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئاگاداری لە خۆت بکەیت.


تەرازو
ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت، لەلایەنی پیشەییەوە دەتوانیت  بەبێ ئەوەی دواتر پەشیمان ببیتەوە هەر بریارێکی گرنگ بدەیت،  کەوابو نابێ بترسیت لە وتنی هەر شتێک کەوا بڕیار لەسەر داهاتوو بدات، بەپێی نیشانەکان ئەمڕۆ لەلایەنی داراییەوە بۆ تۆ ڕۆژێکی باش نابێت و ڕەنگە ناچار بیت پێداچوونەوە بکەیت بەسەر شێوەی خەرجکردنتدا، بەڵام نیگەران مەبە چونکە ئەگەر هەوڵەکات لەگەڵ بیرۆکەی باش تێکەڵ بکەیت بە ئاسانی ئەم دۆخە تێدەپەڕێنیت، ئەگەر لەگەڵ خێزانی خۆشەویستەکەت کێشەیەکت هەیە، بزانە کە نابێ ئەو بە خەتابار بزانیت، ئەو سەرەڕای ئەو کێشانە ئێستاش دڵی لەگەڵ تۆیە و دڵی بەبوونی تۆ خۆشە و ئەمە شایەنی ڕیزلێنانە.


دوپشک 
ئامۆژگاری بورجەکەت لە ئێستادا بۆ تۆ ئەوەیە کە بڕۆیت بەدوای بەدستهێنانی داتا و زانیاریدا، ئەگەر کەسێکی خولیای سەرکەوتن و خەونی گەورەت هەیە، ئەم ڕۆژانە دەرفەتێکی زێڕینن بۆ فێربوون، ئەگەر ئەم کارە ئەنجام بدەیت، کەسانێکی زۆر تۆ وەکوو کەسێکی سەرنجراکێش پێناسە دەکەن و دێنە ناو ژیانی تۆوە، ئەگەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێز نییە، باشترە بەخۆتدا بچیتەوە و بە مێهرەبانی رەفتار بکەیت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە ڕێزەوە لەگەڵت دەجوڵێنەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئەگەر  ئەم ڕۆژانە بەتەواویی بێهیوا بوویت و هەست دەکەی دنیا بەسەرتدا ڕووخاوە، بزانە کە هێماکان باس لە کۆمەڵێک هاوڵی خۆشی چاوەڕواننەکراو دەکەن، تەنیا پێویستە بەخوتدا بچیتەوە و بە هیواوە لە ژیان بڕوانیت و هێماکان ببینیت و شوێنیان کەویت.


کەوان
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵێک ئەرک کەوتۆتە سەر شانی تۆ و هەست دەکەیت بارودۆخەکە تا رادەیەک قورس بۆتەوە، پێویست ناکا نیگەران بیت و دڵەڕاوکێ داتبگرێ، نیشانەکان ئاماژەیان کاتیی بوونی ئەم دۆخەیە، پشوو وەربگرە و هەوڵبدە چێژ کە کاتە بەتاڵەکانت وەربگریت، لەلایەنی دەرونییەوە ئامۆژگاری بورجەکەت ئەویە کە هەوڵبدەیت جوانییە بچووکەکانی ژیان ببینیت، متمانەت بە تواناکانت هەبێت و چێژ لە ژیان وەربگریت، لەلایەنی پیشەییەوە نیگەرانی بەربەستەکان مەبە، ئەم حاڵەتە بۆ هەموو کەسێک دێتە پێشەوە و ژیان پڕە لە بەرزی و نزمی، تەنها پێویستە لە هەوڵەکانت بەردەوام بیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندییەکی ئارام و پتەو دەبیندرێت بەڵام فەرامۆشی مەکە کە بۆ زیندوو راگرتنی ئەم هەستە خۆشانە، بەرەداوم ئەبێ نوێگەری بکەیت  و نەهێڵیت ببێت بە پەیوەندییەکی ئاسایی.


گیسک
بەپێی نیشانەکان ئەگەری ئەوە هەیە لەم ڕۆژانەدا پەیوەندیت لە لەگەڵ خۆشەویستەکەت تووشی هەندێک گرفت ببێتەوە و بەرەو ساردی بڕوات، بەڵام ئەوە بەمانای لەناوچوون و پچرانی پەیوەندییەکەتان نییە، لەم ماوەیەدا بە هیچ جۆرێک بیر لە دروست کردنی پەیوەندی نوێ مەکەوە، بەڵکوو هەوڵبدە لە جیاوازییەکانی بەرامبەرەکەت تێبگەیت و هەوڵ بدە بە وشەی زبر دڵی نەڕووشێنیت، لەلایەنی پیشەییەوە بۆشاییەک دەبیندرێت لەنێوان ژیانی پیشەیی و ژیانی تایبەت، باشترە بە ڕاگرتنی هاوسەنگی ئەم بۆشاییە پڕبکەیتەوە، ئەم کارە یارمەتیت دەدات کەمتر تووشی سترێس ببیتەوە، لەلایەنی تەندروستییە خاتوونەکان تەنانەت ئەگەر هەست بە هیچ کێشەیەک نەکەن، باشترە ناو بە ناو سەردانی پزیشکی تایبەت بە خانمان بکەن.


سەتڵ
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە لەیادت بێ کە کارکردن بەشێوەی گروپ چانسی زیاترە لە بەدەست هێنانی سەرکەوتندا، ئەگەرچی تۆ دەتوانیت پشت بە هاوپیشەکانی ببەستی بەڵام وریابە کە ئەم پشت بەستنە نابێت بێ سنوور بێت و بەردەوام دەبێ هەموو ئەگەرە نەخوازراوەکانت لەبەرچاو بێت، بەم شێوەتە کەمتر تووشی پەشیمانی دەبیتەوە، لە ژیانی تایبەتیدا پێوسیتە لە خۆپەرەستی دوور بکەویتەوە چونکە ئەم ڕەفتارە زیانی دەبێت بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر رووداوێکی ناخۆش نێوانتانی شێواندووە یان دڵگرانی کردوون، پێویستە جارێکی دیکە بەخۆتاندا بچنەوە و ژیرانە لێکدانەوە بۆ ڕووداوەکە بن، نابێ تووشی هەستەوەرییەکی کۆنتڕۆل نەکراو بنن دەنا هەردووکتان پەشیمان دەبنەوە.


نەهەنگ
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر ئەوە زۆرە کە لەم ماوەیە سەرکەوتنی باش بەدەست بهێنیت، بەو مەرجەی هەموو سەرنجت بدەی بە ئەنجامی کارەکانت، هەروەها ئەگەری ئەوەیە دەرفەتی دیدارێکت بۆ دروست بێت لەگەڵ کەسێکی گرنگ، ئەوەیکە چەند ئەم دیدارە سوودی دەبێت، دەگەڕێتەوە بۆ لێهاتوویی خۆت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە پێدەچی پەیوەندییەکانی لە ئێستادا باش بێت و هەروەها توانیبێتت پشتیوانی تەواویی خێزانەکەت بەدەت بهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکەیت، هەوڵبدە چێژ وەربگریت لەو کاتانەی وا لەگەڵ ئەو بەسەری دەبەیت، نەک وەکوو ئەوە بێت کە تەنها لەبەر دڵی ئەو سەردانی دەکەیت، ئەگەر لە دەروونتدا هەمیشە تامەزرۆی دیداری نیت، لەوانەیە باشتر بێت بە خۆت و بە پەیوەندییەکەتدا بچیتەوە.



خاک_ شاهۆ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved