6/6/2021 09:26 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 06.06.2021

 

کاور 
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا هێزێکی زۆرت هەیە و ئەگەر متمانەت بە خۆت و تواناکانت هەبێت، ئەگەری زۆرە کە سەرکەوتن بدەست بهێنیت، لەم ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە هەیە کە تەندروستیت بەرەو باشی بێت بەڵام ئەبێ وریابی لە رووداوی چاوەرواننەکراو، لەلایەنی سۆزدارییەوە  نیشانەکان باس لەوە دەکەن کە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە بەڵام ئەبێ بزانیت کە پاراستنی ئەو حاڵەتە پێویستی بەوەیە کە لە روتینات دوربکەونەوە و هەوڵی ئەنجامی چالاکی جۆربەجۆر بدەن، لەلایەنی داراییەوە پێویستە هەوڵ بدەی لەسەر قاچی خۆت بوێستی و سەربەخۆ بیت دەنا توانای جێبەجێ کردنی پلانەکانت نابێت و لەوانەیە نەگەیت بە ئامانجەکانت.


گا
بەپێی نیشانەکان لە ئەمڕۆدا زۆرینەی کاتی خۆت لەگەڵ ئەندامەکانی خێزانەکەت بەسەر ئەبەیت و ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەمڕۆ بۆ تۆ ڕۆژێکی پڕ لە چێژ بێت و هەست بە ئاسوودەیی بکەیت، ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە هەست بە ماندوبوون ئەکەیت، ڕەنگە باشتر بێت چەند ڕۆژێک پشوو وەربگریت و ئینجا بە ڕوحیەیەکی نوێوە دەست بکەیتەوە بە چالاکی، لەلایەنی سۆزدارییەوە، ئەگەر هەست دەکەی بێ پارەیی بەربەستە بۆ ئەوەی بگەن بە خولیا دووکەسییەکانتان، پێویستە پێکەوە دابنیشن و پلان بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بدەن، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەم مەبەستە و هێماکان خۆیان پیشانی ئێوە ئەدەن، لەلایەنی تەندروستییەوە بە ئەگەر فشاری خوێنت هەیە خۆت لە خواردنی سوێر دوور بخەرەوە دەنا گرفتت بۆ دروست دەکات.


دوانە 
ئەگەری ئەوە هەیە کە بەبێ هۆکارێکی ئاشکرا هەست بە بێهێزی بکەیت و سەرت لە گێژەوە بێت، ئەگەر ئەم تووشی ئەم حاڵەتە بوویت زۆر بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە تا تووشی خەساری گەورە نەبیتەوە، لەلایەنی ئابورییەوە ئەگەر بیر لە وەرچەرخانی گەورە دەکەیتەوە و خەیاڵی گەورە دەکەیت، باشترە بزانیت کە نابێ بۆ هەست بە بەختەوەری کردن تەنیا چاوەڕێی پارە بکەیت، ئەگەر سەیری چواردەورت بکەیت هەر ئێستاش شتی زۆر گرنگ لە ژیانی تۆدا هەیە و دەتوانن ببن بە هۆکاری دڵخۆشی تۆ، تەنها ئەبێ قەناعەتت هەبێ، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر بەم زووانە کەسێکت ناسیوە، لە قوولکردنەوەی پەیوەندییەکەتاندا پەلە مەکە، هەندێک شت تەنها لە ڕێگەی کاتەوە ئاشکرا دەبن.


قرژاڵ 
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا سەرکەوتنت بەدەست هێنا، سپاس کردنی ئەو کەسانە لەبیر نەکەیت کەوا پشتیوانییان کردی و یارمەتییان دایت، جگە لەمە بە هیچ سەرکەوتنێک لەخۆبایی و لووتبەرز مەبە و هەوڵبدە هەمان کەسەکەی جاران بیت، ژیان بەرزی و نزمی زۆرە و ئەگەر ژیر نەبیت لە بڕیارەکانی داهاتوتدا ئەگەر ئەوە هەیە هەموو سەرکەوتەنەکانت ببنەوە بە هیچ، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر لەتواناتدا هەیە یارمەتی کەسانی دیکە بدە و بزانە کە ئەم پارەیە دەبێت بە وزەیەکی ئەرێنی و دەگەڕێتەوە بۆ خۆت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر بەتەمای هاوسەرگیریت، باشترە لەگەڵ دوو کەسی نزیکی خۆت ڕاوێژ بکەیت و هەموو شتێکیان بۆ باس بکەیت و ئینجا بڕیاری خۆت بدەیت.


شێر
بە هیچ شێوەیەک چاوەڕی مەکە کەسانی دیکە کێشەکانی بۆ چارەسەر بکەن، ئەگەر لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ خۆشەویستەکەت تووشی کێشە بوویتەوە، بەپێی نیشانەکان تۆ ئەتوانیت زۆر بە خێرایی چارەسەریان بکەیت، بەو مەرجەی لە دەروونی خۆتدا مەیلت بۆ ئەم کارە هەبێت و هەوڵی بۆ بدەیت، لە ئێستادا وشەی زبر و هەڕەشە و خۆ دورکردنەوە وکوو ژەهرن و دەتانبەنە قۆناغێک کە ئیتر گەرانەوە لێی ئاستەم دەبێت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر ئەم ماوەیە مێشکت ئاڵۆزە خو ببوێرە لە هەرجۆرە بڕیارێکی گرنگ، بەتایبەتی بڕیاری ئابوری، لەلایەنی تەندروستییەوە هەوڵبدە لە هەر دۆخێکدا هەیت، بەرنامەی نوستنت ڕێکبخەیتەوە.


فەریک
بەپێی نیشانەکان ئەگەر ئەوە هەیە کە لەلایەنی پیشەییەوە ئەم ماوەیە فشارێکی زۆرت لەسەر شان بێت، بەڵام لە بەرامبەردا تۆ کەسێکی کە وزەیەکی زۆرت هەیە و لە جێبەجێ کردنی کارە قورسەکاندا هەمیشە جیاواز دەردەکەویت و بەم پێیە جێگەی نیگەرانی نییە، تەنها وریابە کە بڕیاری بەپەلە نەدەیت چونکە لە ئێستادا پەشیمانی بەدواوەیە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر جگە لە خۆشەویستەکەت بیر لە کەسێکی‌ دیکە دەکەیەوە، ئامۆژگاری بورجەکەت بۆ تۆ ئەوەیە کە ئەگەر لەم ڕەفتارە بەردەوام بیت لێت دەبێ بە خوویەکی ناشیرین کە یەکەم کەس خۆت لێی زیانمەند دەبیت، لە ئێستادا چەند کەسێک بەم پەیوەندییە شاراوەیەی تۆیان زانییەوە و ئەگەری ئەوە هەیە بە دژی تۆ بەکاری بهێنن.


تەرازو
ئەگەر ئەوە هەیە کە ئەمڕۆ بەهۆی ماندوبوونی زۆرەوە توانای سەرنجت بۆ ئەنجامی کارەکانت کەم ببێتەوە، لەم حاڵەتەدا باشترین کار وەرگرتنی پشووە، ئەگەر بابەتێک مێشکتی ئاڵۆز کردووە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ راوێژ کردن لەگەڵ کەسە نزیکەکانت، بە دڵنیاییەوە دەسکەوتی باشی دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر تا ئێستاش کەسێکی تەنیایت و کەسێکی باشت نەدۆزیتەوە، لەوانەیە کێشەکە لە خۆتەوە بێت، بە چاوێکی رەخنەگرانەوە بە خۆتدا بچۆرەوە و هەوڵبدە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێز بکەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە نابێت بە هیچ شێوەیەک لە هەڵگرتنی شتی قورسدا شەرم بکەیت و فشار بۆخۆت بهێنیت، ئەم کارە تووشی زیانی گەورەت دەکات.


دوپشک 
ئەگەر لەم ڕۆژانەدا زۆر سەقاڵیت و کاتت کەمە، بەو مانایە نییە کە لەئاست خێزانەکەت کەمتەرخەم بیت، بزانە کە ئەوان پێشترێتیان هەیە بەسەر سەرجەم کارەکانتەوە، هەروەها دڵخۆشبوونی ئەوان دەبێتە هۆی وزەیەکی ئەرێنی زۆر لە دەروونی تۆدا و کەوابوو خۆشت لێی سودمەند دەبیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر بڕیارەکانت لەناو و بەبێ پلانی پێشووە، بەردەوامی لەم شێوە ڕەفتارە چانسی سەرکەوتنت کەم دەکاتەوە، بێگومان تۆ پێویستت بە بەخۆداچوونەوەیە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر هەموو شتێک باشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، باشترە لای هەموو کەس باسی ئەم هەستە خۆشەت نەکەیت، چونکە هەندێک کەس ئیرەییت پێ دەبەن و وزەی نەرێنیت بۆ دەنێرن.


کەوان
بەپێی نیشانەکان جەستەی تۆ لە ئیستادا پێویستی بە چالاکی و ئەنجامی وەرزشە دەنا ئەگەری ئەوە زۆرە تووشی قاچ ئێشە ببیتەوە کە دواتر چارەسەرکردنی کاتی زیاتری پێویستە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر متمانەت بە پلانەکانت خۆت هەیە بە قسەی خەڵک دڵسارد مەبەوە و لە هەوڵەکانت بەردەوام بە، دەرئەنجام سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی داراییەوە هەوڵبدە بۆ باشتر بوونی دۆخەکەت بەڵام خەفەتی بۆ مەخۆ چونکە ئەم خەفەتە وەکوو ژەهر وایە بۆ دەروون و تەنانەت جەستەت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کەسێک هەوڵدادات نێوانی تۆ خۆشەویستەکەت بشێوێنێت، لەم ماوەیەدا نابێ گوێ لە قسە هیچ کەسێک بگرن و خۆشەویستەکەشت لەم بابەتە ئاگادار بکەوە.


گیسک
ئەگەر بەتەمایەت لەم ڕۆژانەدا دەست بکەیت بە پیشەیەکی نوێ، باشترە جارێکی‌ دیکە بیری لێبکەتەوە، چونکە هەندێک هێمای نەرێنی دەبیندرێت، یان لاینکەم چەند ڕۆژێک دەست ڕابگرە و لەم ماوەیەدا هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر بدە لەسەر ئەم پیشە تایبەتە، هەرچەندە زانیاریت زیاتر بێت، ئەگەری هەڵەکردنت کەمتر دەبێتەوە، لەلایەنی ئابورییەوە ئەگەر بەتەمای هەموو پارەکەت لە پڕۆژەیەکی تایبەتدا خەرج بکەیت، باشترە دەست ڕابگریت، چونکە هەمیشە ئەگەری جێبەجێ نەبوونی پڕۆژە نوێیەکان هەیە و با ئەگەر ئەم حاڵەتە هاتە پێشەوە تووشی کێشە نەبیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هەوڵبدە کاتێکی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت و بە هیچ شێوەیەک خۆتی لێ دوورمەخەرەوە، تووشی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو ئەبیت.


سەتڵ
ئەگەر لەلایەنی پیشەییەوە تووشی چەند بەربەستێک بوویت، بزانە کە کاتییە و بەپێی نیشانەکان بە هەوڵدان و متمانەبەخۆبون بەسەریاندا زاڵ بیت، کەسێکی لاگر مەبە و بەردەوام رای کەسانی دەروبەرت وەربگرە، هەدنێک جار ئەم قسانە سودێکی زۆریان بۆت ئەبێ، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەت تووشی پەتا بووە، باشترە هاوکات لەگەڵ یارمەتی کردنی ئەو، خۆشت بپارێزیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پێدەچێ پێەرەکانت بۆ هەڵبژاردنی کەسێک هێشتا کاڵ بێت، ئیتر کاتی ئەوەیە جگە لە جوانی و پارە بیر لە شتی دیکەش بکەیتەوە و ئینجا کەسەکەت هەڵبژێریت.


نەهەنگ
ئەم ڕۆژانە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت باش بکەیتەوە، ئەگەر لەم کارەدا سەرکەوتوو بیت، کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروونت دادانێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە تۆ بەرەدەوام خۆت بۆ کەسانی دیکە بسەلمێنیت، لەلایەنی پیشەییەو ئەگەر دەتهەوێ هەمیشە چەند هەنگاو لەپێش هاوپیشەکانتەوە بیت، پێویستە خۆ ببوێری لەو کارە بێسودەنەی وا ئەوان ئەنجامی دەدەن، هەروەها زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و بەرامبەر بە داهاتوو گەشبین بە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر دەتهەوێ لە دۆخێکی ئارامدا لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوام بیت، پێوستە ئەویش لە خەون و خولیاکانی داهاتووت بەشدار بکەیت و ئەو هەستەی بۆ دروست بکەی لە ئەو بە شێوەیەکی ڕاستەقینە رۆڵێکی ئەرێنی هەیە لە داهاتووی ئەم پەیوەندییەدا.



خاک_ شاهۆ






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved