13/6/2021 10:39 AM

لە خاکەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەوە 13.05.2021

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە ئەوە بزانە کە کارکردنی بە گروپ دەستکەوتی زۆر باشی دەبێت و بەپێی نیشانەکان ئەگەر لە بردنەپێشەوی کارەکانتدا تووشی وەستان بوویت باشترە هەوڵی دروستکردنی گروپێکی کارکردن بدەیت، لەلایەنی ژیانی تایبەتیتەوە ئەگەر هەستێکی ناخۆش لە دەروونتدا دروست بووە و بەردەوام گومانت هەیە بەرامبەر بە کەسە نزیکەکانت، باشترە بە زمانی نەرم قسەیان لەگەڵ بکەی و هەوڵبدەی وڵامی پرسیارەکانت وەربگریتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر لەماوەی رابردوودا چەند جارێک داوای پەیوەندیت کردووە و داواکەت رەتکراوەتەوە، ماوەیەک دەست ڕابگرە، بزانە کە هەندێک جار ئەم کارە زیاتر لە ئاکام نزیکت دەکاتەوە تا ئەوەیکە هەوڵبدەیت بەزۆر کارێک بەریتە پێشەوە.


گا
بەپێی نیشانەکان پێویستە ئەم ڕۆژانە گرنگی زیاتر بدەیت بە تەندروسیت و ئەگەر تا ئێستا کەمتەرخەم بوویت، بێگومان ئەبێ واز لەم شێوە ژیانە بهێنیت دەنا تووشی کێشە و مەشاکیلی زۆری تەندروستی دەبیتەوە، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر لە دۆخی ئێستای خۆت ڕازی نیت، دەتوانیت وەکو دەرفەتێک سەیری بازاری ئۆنلاین و تەنانەت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت و لەوێ خۆت تاقی بکەیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر ماوەیەکە بەبێ هۆکار تووڕە دەبیت، بزانە کە ئەم شێوە رەفتارەت زۆر بەخێرایی کاریگەری لەسەر خۆشەویستەکەت دادەنێت و دووریدەخاتەوە، کەوابوو هەوڵبدە بە سودوەرگرتن لە یۆگا و مێدیتەیشن و تەنانەت وەرزش کردن، خۆت لەم خووە ناپەسەندە بەدوور بخەیتەوە.


دوانە 
ئەگەر ئەم ماوەیە خۆتت وەکو کەسێکی بەتوانا و خاوەن بەهرە پێناسە کردووە و کەسانی دەوروبەریشت بە کارەکانت سەرسام بوون، بەپێی نیشانەکان بەرە بەرە پێ دەنێیتە قۆناغێکی نوێوە و بە گۆڕانکاری گەورە و ئەرێنیدا تێپەڕ دەبیت، تەنها مەرجەکەی ئەوەیە کە کۆی سەرنجت تەرخان بکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەر ئەم ڕۆژانە هەواڵێکی کۆچ کردنی کەسێکی نزیکت بیستووە و پێی خەمبار بوویت، بزانە زۆری نەماوە خەمی ئەو خێزانە بە خۆشی پڕ ببێتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خۆشەویستەکەت لەدایکبووی مانگی دوانەیە (وەکو خۆت)  ئەم ڕۆژانە بە هیچ شێوەیەک دەمەقاڵەی لەگەڵ مەکە چونکە بەردەوام ئەگەری ئەوە هەیە ئەنجامی قسەکانتان بگاتە تووڕەبوون. 


قرژاڵ 
ئەگەر ماوەیەکە پلانت بۆ کارێک داناوە بەڵام نەتتوانیوە بیگەیێنیتە ئەنجام، باشترە بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەم پلانە لە مێشکت بکەیتە دەرەوە و بیری لێنەکەیتەوە و دواتر بە فکرێکی تازە و بە وزەیەکی زیاترەوە بگەڕێیتەوە و دەست بکەیت بە جێبەجێ کردنی، لە ژیانی تایبەتیتدا ئەگەر تۆ کەسێکیت کە لەلایەن خێزانەکەتەوە زۆر جار پشتیوانی کراویت بەڵام تۆ هەر خۆتت بینیوە و یارمەتییەکانی ئەوانت فەرامۆش کردووە، پێویستت بە بەخۆداچوونەوە هەیە ، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر بەردەوام خەریکی پارە بۆ خۆشەویستەکەت خەرج دەکەیت و هەست دەکەیت ئەگەر ئەم کارە نەکەیت لێت دوور دەبێتەوە، ئەوە خەریکی بە لەئاراستەیەکی هەڵەدا هەنگاو دەنێیت، ئەم خۆشەویستییە بایەخی نییە و ڕۆژێک دێت کە وەها دڵت دەشکێ کە زۆر بە سەختی دەتوانت خۆت بگریتەوە.

 
شێر
ژیانی ئەمڕۆ تا ڕادەیەکی زۆر گرێدراوی تەلەفوونە زیرەکەکان و سۆشیال مێدیایە، بەڵام ئەگەر تۆ کەسێکی کە زۆربەی کاتی خۆت خەریکی ئەمانەی، بە شێوەیەک کە کاتت نابێت بۆ باقی کارەکانت، پێویستە کەم کەم واز لەم خووە بهێنیت و بگەڕێیتەوە بۆ ژیانی سروشتی‌تر، لەلایەنی پیشەییەوە ئەم ڕۆژانە گونجاو نین بۆ جێبەجێ کردنی پلانە قورسەکانت، لەوانەیە تەنها کات بەفیڕۆدان بێت و هیچ سەرکەوتنێک بەدەست نەهێنیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە ئەگەری ئەوە هەیە چەند رووداوێک بێتە پێشەوە کە پێشتر بە هیچ شێوەیەک پێشبینیت نەدەکرد و تۆ دەتوانیت وەکوو ئەزموونێکی ناراستەوخۆ شتی لێ فێر بیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە نابێ بهێڵیت پەیوەندییەکەتان بکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی قسەی تەنانەک کەسە نزیکەکانیشەوە، ئەم کارە دەرئەنجامێکی باشی نابێت.


فەریک
بەپێی نیشانەکان ئەم قۆناغەی ئێستا بۆ پەلەکردن نابێت، ئەبێ لێی بوەستیت و بەئارامی و ژیرانە بیر بکەیتەوە، هەڵسوکەوتی هەڵەشەیی تووشی زیانت دەکاتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر توشی بەربەست بوویت، نابێ توشی شڵەژان بیت، ئەم حاڵەتە دەرونییە ناهێڵێت بەباشی بیر بکەیتەوە و بڕیاری دروست بدەیت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەری تێکچونی باری دەرونیت هەیە، بۆیە پێویستە پیاسە بکەیت، وەرزش بکەیت، بیرەوەرییە خۆشەکانت بێنیتەوە بیر خۆی، متمانەت بە تواناکانت خۆت هەبێت و گەش بین بیت بەرامبەر بە داهاتوو و بەم شێوەیە باری دەرونیت بەهێز بکەیەتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە نابێ بهێڵیت زەمان کاریگەری نەرێنی دابنێت لەسەر پەیوەندییەکەتان، ئەگەر هەست بەم بابەتە دەکەیت، باشترە کاتێکی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت و ئاگاداری بکەیتەوە لە بیرۆکەکانت بۆ داهاتوو و پلانەکات بۆ جێبەجێ کردنیان، هەروەها هەوڵبدە خۆشییەکانی ژیانت لەگەڵ ئەو ئەزموون بکەیت.


تەرازو
بەپێی نیشانەکان لەم ڕۆژانەدا ئەگەری ئەوە زۆرە کە کەسێکی خۆشەویستت ببینیت، هەروەها ئەگەر ئەمڕۆ گەش بین بیت و ئەرێنی بڕوانیت، ئەگەری ئەوە زۆرە شادییەکانت بۆ دوو هێندە زیاد بن و سترێسەکانت کەم بکەن، ئەبێ بزانیت کە کەسانێک بەردەوام ئیرەیی دەبەن بە ژیان و بەختی تۆ وزەی نەرێنیت بۆ دەنێرن، لەم حاڵەتەدا باشترە بە کاری چاک و خۆشحاڵکردنی کەسانی دیکە و بڵاوکردنەوەی وزەی ئەرێنی، پارێزگاری لە خۆت و بەختت بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر ئەم ماوەیە سەرکەوتنی زۆرت بەدەست هێناوە، پەلە مەکە لە جێبەجێ کردنی پلانی دیکەدا و وامەزانە هەمیشە سەرکەوتو دەبیت، باشتر هەندێک پشو وەربگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر توشی دڵهێشان بوونەوە، هۆکاری دڵیەشێنەکان گرنگە بەڵام نابێ ببێت بە بەربەست بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەتان بەتەواویی لەبەریەک بچێت، هەندێک جار ئەبێ تا ڕادەیەک لێبوردە بیت. 


دوپشک 
ئەگەر دڵخۆش نیت بە ژیان و هۆکارەکی نازانیت و ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە کە ئامانجێک بۆ ژیانی خۆت دیاری بکەیت و پلانێک دەستنیشان بکەیت بۆ جێبەجێ کردنی، بۆ ئەم کارە دەبێ سێ مەرج لەبەرچاو بگریت، هەوڵبدەیت زیاتر خۆت و ویستەکانت بناسیت، دوو؛ هەوڵبدە زیاتر تواناکانی خۆت بناسیت، سێ؛ هەوڵبدە بەیارمەتی کەسێکی شارەزا ئەم کارە ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر کەسێکی کە زۆر بیت دەکەیەتەوە و تا ڕادەیەک توشی نیگەرانی بوویت لەئاست داهاتوی خۆت و خۆشەویستەکەت، ئەم ڕۆژانە گونجاوە تا کاتێکی زیاتر لەگەڵی بیت و قسەی لەگەڵ بکەیت و بەم شێوەیە زیاتریش بە وسیت و ئارەزوەکانی دەزانیت، ئەگەر ئەم کارە نەکەیت باری دروونیت و کردەوەکانت دەگۆرێت و خۆت زیان ئەدەیت لە پەیوەندییەکەتان.


کەوان
بەپێی نیشانەکان ئەم ڕۆژانە گونجاوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت بەهێز بکەیت، بەڵام وریابە کە ئەم کارە تۆ دوربخاتەوە لە خێزان و خۆشەویستەکەت، پێویستە بەردەوام هاوسەنگی رابگریت لەنێوان خانەوادە و خۆشەویستەکەت و کارەکەت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەگەر ئەم ڕۆژانە زیاتر قاچت گرم دەبێت و تۆ کەسێکی کە لە خێزانەکەتاندا توشبووی شەکرەتان زۆرە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە تەنها بیر لە خواست و ویستەکانی خۆت مەکەوە، ئەم پەیوەندییە دوو لایەنەیە و ئەبێ ویستی هەردوولا  لەبەرچاو بگیرێت، دەنا لە دڵخۆشییەکانتان کەم دەبێتەوە، لەم رۆژانەدا ئەگەری رووداوێک هەیە کە دەتوانێت نارەحەتت بکات، بەڵام کەس بە تاوانبار مەزانە چونکە ئەمکارە سوودی نابێت، تەنها هەوڵبدە ئەزمونی لێوەربگریت.


گیسک
ئەگەری هەیە ڕۆژانی داهاتوو کۆمەڵێک ئەرکی زۆر بکەوێتە سەرشانت بۆیە پێویستە پێشتر پشووی پێویست وەربگریت و خۆتی بۆ ئامادە بکەیت، ئەگەر بە ترسەوە بڕۆیت بەرەو جێبەجێکردنی ئەرکەکانت، وزەیەکی زۆر زیاترت لێ دەستێنێت و چانسی سەرکەوتنیشت کەم دەبێتەوە، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە لەناو کەسانی چواردەورت کەسێک خۆشەویستییەکی زۆری بۆ تۆ هەیە، لە ڕێگەی هێماکانەوە دەتوانیت بیناسیت، چونکە ئەم کەسە ئامادەیە هەموو کارێک بۆ تۆ ئەنجام بدات و ئەمە بەختێکی گەورەیە بۆ تۆ، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر سێ ڕۆژ لەمەوبەر گومانت بۆ دروست بووە لەسەر خۆشەویستەکەت، سێ ڕۆژی‌تریش دەست ڕابگرە و ئینجا ڕاشکاوانە باسی بکە، پاش ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ قسەکردن و لەناوبردنی گومانەکە.


سەتڵ
بەپێی نیشانەکان ئەم ڕۆژانە ڕۆژانێکی خۆش دەبن بۆ تۆ خۆشەویستەکەت، بەو مەرجەی خۆت بە شێوەیەکی بەردەوام وزەی نەرێنی بڵاو نەکەیتەوە، ئەگەر کاتێکی زیاتر پێکەوە بن دەتوانن خۆشترین کاتەکانی ژیانتان ئەزموون بکەن و ئەمە دەتوانێ ببێت بە ئازیزترین بیرەوەرییەکانتان، بەڵام ئەگەر لەو ڕۆژانەشدا هەر بیرتان لای کار و پارە و پلان بێت، لەوانەیە هەموو ئەوانە پێچەوانە ببێتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە پێشنیازەکان بەپێی تواناکانت قەبووڵ بکە، ئەگەر ئەم مەرجە لەبەرچاو نەگریت جگە لە لەدەستدانی وزە و ماندووبوون هیچ بەدەست ناهێنیت، لەلایەنی تەندروستییەوە  بۆ تۆ پێویستە تا خواردنی میوە بکەیت بە بەشێکی سەرەکی لە بەرنامەی خۆراکیت.


نەهەنگ
لەلایەنی پیشەییەوە هەوڵ مەدە بەزۆر کارەکان ئەنجام بدەیت، بەپێی نیشانەکان تۆ ئەبێ واز لەو هەوڵە بهێنیت کە ماوەیەکی زۆرە پێوەی سەرقاڵیت و ئەنجامی نەبووە، خۆتی لێ دوربەخەرەوە و جارێکی‌تر هەڵسەنگاندنی بۆ بکە، لەوانەیە لە دەرەوەی توانا و زانستی تۆ بێت، لەلایەنی کۆمەڵایەتییەوە رەنگە ئەم ماوەیە چەند هاوڕێیەکی تازەت ناسیبێت، بەڵام گرنە  کە خێزانەکەت لەم هاوڕێیەتییە ئاگادار بن و لێیانی مەشارەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەگەر خۆشەویستەکەت پێشتر داوایەکی کردبوو بەڵام جێبەجێکردنی لە توانای تۆدا نەبوو، ئەم ڕۆژانە هەلێک دێتە پێشەوە کە دەتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت، تەنها پێویستە سەرنجت کۆ بکەیتەوە و بەباشی سەیری هێمکان بکەیت و شوێنیان بکەویت.



خاک_ شاهۆ

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved