به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله ژماره كاتیانه ده‌كاته‌وه كه پێشتر له پشكنینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا ده‌رنه‌چوون، ده‌توانن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته به‌رواری (21.6.2021) سه‌عات (8:30) هه‌شت و سی خوله‌كی به‌یانی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی سلێمانی بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure