به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه بامێ سوودی زۆری بۆ قژ هه‌یه، هه‌روه‌ها له سه‌رده‌مانی رابردوودا خانمان زۆر گرنگیان داوه به به‌كارهێنانی بامێ بۆ قژیان. به‌وپێیه‌ی بامێ بڕێكی زۆر ڤیتامین و پرۆتین و مادده‌ی تێدایه، بۆ قژ به‌سووده‌و ده‌بێته هۆی رێگریكردن له رووتانه‌وه‌ی قژو زووتر درێژبوونه‌وه‌ی. به‌م پێكهاتانه گیراوه‌ی بامێ دروستبكه: بامێ زه‌یتی گلیسرین زه‌یتی گوێژی هیندی مه‌عده‌نووس رێگه‌ی به‌كارهێنان: بامێ له‌ناو بڕێكی كه‌م ئاو بكوڵێنه، پاشان پێكهاته‌كانی تری تێكه‌ڵبكه‌و بیده له قژت بۆ ماوه‌ی 30 خولهك. به‌پێی رای پزیشكان، گه‌ر مانگی جارێك یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ مانگ جارێك ئه‌م پێكهاته‌یه به‌كاربهێنیت بۆ قژت، ئه‌وا خاوه‌نی قژێكی سه‌رنجڕاكێش و گه‌شاوه ده‌بیت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure