ژنان و پیاوانیش روبه‌ڕووی رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌بنه‌وه‌و له‌ڕێگای به‌كارهێنانی شامپۆ یان به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ باری ته‌ندروستی قژیان، به‌ڵام ئه‌مانه سوودیان نییه. پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌ڕێگای جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه گرنگی به ته‌ندروستی قژ بده بۆ ئه‌وه‌ی قژت دووربێت له ڕووتانه‌وه: 1- به‌پێی به‌رنامه گرنگی به شۆردنی قژ بده، بۆ ئه‌وه‌ی قژت و پێستی سه‌رت به‌رده‌وام پاكبێت، به‌مشێوه‌یه ته‌ندروستی قژت باش ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی شۆردندا به‌سه‌ری په‌نجه‌كانت سه‌رت مه‌ساج بكه. 2- به‌جۆره شامپۆیه‌ك گرنگی به شۆردنی قژت بده كه زیانی نه‌بێت، واتا به‌هێز نه‌بێت و له مادده‌ی كیمیایی دروست نه‌كرابێت، چونكه ئه‌مانه بۆ ته‌ندروستی قژو پێستی سه‌ر سوودی نییه. 3- به‌رده‌وام سه‌رتاڵه‌كانی قژت ببڕه. 4- كاتێك قژ ره‌نگده‌كه‌یت، ئاگاداربه له زیانه‌كانی ده‌رمانی ره‌نگكردن، چونكه هۆكاره بۆ روتانه‌وه‌ی قژ. 5- هه‌وڵبده خه‌فه‌ت نه‌خۆیت، چونكه به‌هۆی خه‌فه‌ته‌وه روتانه‌وه‌ی قژ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاد ده‌كات. 6- له‌كاتی دابه‌زاندنی كێش ئاگاداربه له شێوازی رێجیمكردن، ئه‌گه‌ر كه‌م خواردنی به‌سوود بخۆیت زیانی هه‌یه بۆ روتانه‌وه‌ی قژ. 7- له هاویندا پێستی سه‌رت بپارێزه له تیشكی خۆر، له زستانیشدا له‌هه‌وای سه‌رما پێستی سه‌رت بپارێزه. 8- به هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره مه‌كێشه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure