هه‌ندێك كه‌س پێستیان زۆر ناسكه‌و ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی به‌ركه‌وتن و تیشكی هه‌تاو و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌ك ناگرنن كه له‌لایه‌ن خانمانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و راسته‌وخۆ سورده‌بێته‌وه یان توشی هه‌وكردن ده‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه پزیشكان رێنمایی ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ی پێستیان زۆر ناسكه به‌تایبه‌ت خانمان، ده‌بێت ئاگاربن له به‌كارهێنانی ده‌رمان و ماكیاج بۆ پێستیان، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێت یان له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه جۆره‌كانیان بۆ دیاری بكرێت یان كاتێك ده‌رمانێكی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن و ده‌زانن به پێستیان ده‌كه‌وێت، ئه‌وا ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری. پزیشكان ده‌شڵێن كه ده‌بێت ئه‌وجۆره كه‌سانه هه‌ر پێستی ده‌موچاویان نا، به‌ڵكو ده‌بێت ئاگاداری قژ و هه‌موو پێستی جه‌سته‌یان بن، هه‌روه‌ها رێنماییان ده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنی سابون و شامپۆشدا ئاگادار بن و له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكان به‌كاریبهێنن، ئه‌گه‌رنا پێستیان توشی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن ده‌بێت و هه‌روه‌ها زوو چرچ ده‌بێت و هه‌ستیاری دروستده‌كات. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌كاتی خۆشتندا نابێت پارچه‌ی زبر بۆ پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یان به‌كاربهێنن و ده‌بێت به پارچه‌یه‌كی كه‌تان بیشۆن. هه‌روه‌ها ئه‌وجۆره كه‌سانه‌ی پێستیان ناسكه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنی قوماشی جله‌كانیشیاندا ئاگاداربن و نابێت هه‌موو جۆره قوماشێك له‌به‌ربكه‌ن، به‌تایبه‌تی له هاوینان ئه‌و قوماشانه‌ی مادده‌ی نایلۆنیان زۆره‌و له زستانیشدا ئه‌و جلانه‌ی خورین. بۆ ئه‌وه‌ی توشی خوران و سه‌ربوونه‌وه نه‌بن. پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كێشه‌یه‌كی تر روبه‌ڕووی ئه‌وجۆره كه‌سانه ده‌بێته‌وه بریتییه له به‌كارهێناینی بۆن و موعه‌ته‌ر، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك به‌كاریبهێنن به‌ر پێستیان نه‌كه‌وێت و بیده‌ن له جله‌كانیان تاوه‌كو زیان به پێستیان نه‌گات. خاك - ئا/ مه‌لیك حسن س: وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure