له فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و خوێندكارانه دراوه بۆ خوێندن، كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه‌و له ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بارودۆخی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ئێستادا گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو كارئاسانی بڕیاریدا به‌و خوێندكارانه له‌هه‌ر قۆناغێكدا بن (بنه‌ڕه‌تی، ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، په‌یمانگاكان)، ئاره‌زووی هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوێندن، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌و ماوه‌ی دابڕانی له خوێندن به نه‌هاتوو بۆ هه‌ژمار ناكرێت. هه‌ر له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه به‌وه دراوه، بارودۆخی خوێندكار له‌به‌رچاو ده‌گیرێت. خاك - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure