قائیمقامیه‌تی سلێمانی چاودێری گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و له ئێستاشدا چاودێرییه‌كانی زیاتر‌و چڕتر كردووه‌توه، له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرێت، شوێنه‌كه داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاساییه تونده‌كان ده‌كاته‌وه. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی تۆماركردنی پاراسایتی (ساكۆسیستس) له ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت چاودێریی دوكان و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتفرۆشن زیاتر‌و چڕتر كردوه‌ته‌وه، بۆیه له‌هه‌ر دوكانێكی یان شوێنێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرن شوێنه‌كه داده‌خه‌ن. وتیشی: نه‌خۆشییه‌كه نوێ نییه، پێشتر له ئاژه‌ڵی بچوكدا تۆماركراوه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مجاره له ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی تۆمارده‌كرێت، پاراسایتی ساركۆسیستس مشه‌خۆره‌و ته‌نها له‌ڕێگه‌یی به‌كارهێنانی گۆشتی ئاژه‌ڵێكی توشبوی نه‌كوڵاوه ده‌گوازرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشیه‌كه له سلێمانیه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه به‌ڵكو له هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌دا بونی هه‌یه، نه‌خۆشیه‌كه مه‌ترسی مردنی نیه به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشیه‌كی دیكه چاره‌سه‌رده‌كرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌كه دوركه‌وتنه‌وه و نه‌خواردنی ئه‌و گۆشتی ئاژه‌ڵانه‌یه له شه‌قامه‌كان یان هه‌رجێگه‌یه‌كی دیكه سه‌رده‌بڕرێن و پشكنینی پزیشكی‌یان بۆ ئه‌نجامنادرێت، له‌هه‌ر شوێنێكش به‌دیتانكرد قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆئه‌وی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه تونده‌كان بكرێنه‌وه. له‌كاتی هه‌بونی گومان یان بۆ گه‌یاندنی سكاڵا‌و زانیاری به قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی (07708677777)ـه‌وه بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure