درۆی سواو

سەرەتا
/پرۆفایل
زۆر پێشتر

+ بە سەری خۆم ئا ئێستا ویستم تەلەفونت بۆ بكەم.
+ ببوورە تەلەفونەكەم تێك چووە. رەقەمەكەتم لا نەمابو ئەگینا بۆم ئەكردی.
+ خۆی نایەوێ شوو بكات ئەگینا داواكاری زۆرە.
+ حەزی لە دەركەوتن نی یە ئەگینا بەشی سێ دیوان شیعری هەیە.
+ بەڵێ بەڵێ كۆمپیوتەرەكەی فوولە.
+ داوای لێبوردن لە گوێگرەكانم ئەكەم، قوڕگم نووساوە.
+ ئا ئەمە جێگا فیشەكی رۆژی راپەڕینەكەیە. نا یاڕەببی تۆببە ئاساری تەعزیبە.
+ لەبەر زروف نەیتوانیوە مەكتەب تەواو بكات.
+ ئەمساڵ سەدی هەزار كۆنگرە ئەكەین.
+ سی ڤی یەكی هەیە یوئێن دەستی ماچ ئەكات بەس خۆی حەز ناكات.
+ ئەگەر حەفتەیەكی تر ئەم حەلە عەلەمت تیا ما، مەعنای وایە من نەك دكتۆر، موزەمیدیش نیم.
+ پارەی كەس نافەوتێ. هەموویتان بۆ پاشەكەوت ئەكەین.