كه‌ره‌سته‌كان:
۳۰۰ گرام په‌ستا یان مه‌عكه‌رۆنی
۴۰۰ گرام پیازی ته‌ڕ
نیو كیلۆ ته‌ماته
۳۰۰ گرام ماسی سوور
رۆنی زه‌یتون
خوێ
به‌هاراتی بیبه‌ر
ساز
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك ئاو بكوڵێنه، دوای كوڵاندنی په‌ستای تێبكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ.
2- دوای ئه‌وه‌ی كه په‌ستاكه له‌ناو ئاوه گه‌رمه‌كه‌دا كوڵاو هه‌ستتكرد نه‌رمه، ده‌توانیت له‌ناو سوزگیه‌كدا ئاوه‌كه‌ی لێده‌ركه‌یت، پاشان ئاوی ساردی به‌سه‌ردابكه بۆئه‌وه‌ی په‌ستاكه یه‌كتر نه‌گرێت.
3- ئێستاش له‌ناو تاوه‌یه‌ك ماسی و ته‌ماته‌كان سووربكه‌ره‌وه به‌ڕۆنی زه‌یتون، هه‌روه‌ها كه‌مێك خوێ و به‌هاراتی بیبه‌ری سووری به‌سه‌ردا بكه.
4- ئێستاش په‌ستاكه بخه‌ره‌سه‌ر به‌له‌مێك و ماسی و ته‌ماته‌كانی به‌سه‌ردابكه، هه‌روه‌ها پیازه ته‌ڕه‌كه‌ش به‌وردی بچنه‌و به‌سه‌ریدا بكه، گه‌ر حه‌ز به‌ساز ده‌كه‌یت ئه‌وا گرنگی به به‌كارهێنانی ساز بده.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان