ئازاری گوێ بە سروشتی چارەسەر بکە
سەرەتا
/بابەت

زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
بڵاوی بکەوە لە فەیسبووک
بڵاوی بکەوە لە تویتەر
بڵاوی بکەوە لە لینکدین
بڵاوی بکەوە لە واتس ئەپ
بڵاوی بکەوە لە تەلەگرام
ئازاری گوێ كاتێك دروستدەبێت كە گوێ توشی پەستانێكی زۆر یان هەوكردن یان ڕاكێشان ببێتەوە لەلایەن كەسێكەوە، ئەم ئازارە بە شێوەیەكی زۆر لە منداڵدا دروستدەبێت، ئازاری گوێ لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی دیكە جیاوازە.
هەموو كەسێك توشی هەوكردنی گوێیەكان دەبێت، بۆ چارەسەركردنیشی ئەو هەنگاوانە بگرنەبەر. ئەگەر منداڵەكەت توشی ئازاری گوێیەكان بوو ئەوا ئەم چارەسەرانە بەكاربهێنە:
یەكەم: بەكارهێنانی پارچە خاولیەکی گەرم، هەندێك گەرمی بخەرەسەر گوێیەكان، بۆ ئەوەی ئازارەكە كەمبكاتەوەو ڕێ لە زیادبوونی میكرۆبەكان بگرێت، پارچە خاولییەك لە ئاوێكی شلەتێندا تەڕبكە، بۆ ماوەی پێنج خولەك لەسەر گوێیەكانی دابنێ، پاشان بۆ 10 خولەك چاوەڕێ بكەو دووبارە بەكاریبهێنەوە، یان دەتوانرێت كوپێك خوێ گەرم بكرێت بە مایكرۆ پاشان لەناو پارچە پەڕۆیەك دابنرێ و لەسەر گوێیەكان دابنرێت بەمشێوەیە ئازار كەمدەكاتەوە.
دووەم: سیر چارەسەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری گوێ، چونكە ئازاركوژەو تایبەتمەنی دژەزیندەی هەیەو یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری گوێ دەدات، بەتایبەتی لەكاتی هەوكردندا. یەك كەوچك سیری وردكراو لە دوو كەوچك ڕۆنی كونجیدا گەرم بكە. كە سارد بوەوە بیپاڵێوەو سێ دڵۆپ لە ڕۆنی سیرەكە بكە ئەو گوێیەی كە تووشی ئازار بووە. دەتوانیت ڕۆژی سێ جار ئەم كردارە دووبارە بكەیتەوە تا چارەسەری هەوكردنەكە دەكەیت.
سێیەم: شیری دایك دژەتەنی سروشتی تێدایە كە یارمەتی خێرا چاكبوونەوەی كرداری هەوكردن دەدات، ئەو منداڵانەی توشی ئازاری گوێ دەبن زیاتر ئەوانەن كە شیری دایك ناخۆن، دەتوانرێت لەكاتی دروستبوونی ئازاری گوێدا شیری دایك وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنرێت بۆ ئازاری گوێیەكان.
چوارەم: ئەگەر منداڵەكەت شلەی گوێیەكانی زیاد دەكات و هیچ نیشانەیەكی دڕانی پەردەی گوێیەكانی نییە، دەتوانیت زەیتی زەیتوون وەكو چارەسەرێك بەكاربهێنیت، ئەم زەیتە وەكو چەوركەرێك یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لە گوێیەكاندا.
كەمێك زەیتی زەیتوون تائاستی شلەتێنی گەرم بكە، پاشان بە دلۆپاندن سێ دڵۆپ لەم زەیتە بكە گوێیەوە. پارچە لۆكەیەك لە گوێیەكانیدا دابنێ، بۆ ئەوەی زەیتەكە نەیەتە دەرەوەی گوێ. ئەم هەنگاوە دوو جار لە هەفتەیەك دووبارەبكەوە.
خاك - کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار