پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ددان له‌میدیاكاندا رایده‌گه‌یه‌نن كه ماركه‌ی (ئۆڕاڵ بی) نوێترین مه‌عجومی ددان شۆردن ده‌خاته بازاڕه‌وه بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان، به‌وه‌ش مادده‌یه‌كی نوێی جوانكاری رووخسار به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
(ئۆڕاڵ بی ۳ دی) ناوی ئه‌و مه‌عجومه‌یه كه له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا له‌بازاڕه‌كاندا ده‌فرۆشترێت، له‌باره‌ی سووده‌كانی بۆ پاككردنه‌وه‌و سپیكردنه‌وه‌ی ددان پزیشكانی ددان روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: وه‌ك جۆره موكه‌یفێك وایه بۆ ددان بۆئه‌وه‌ی باش خزمه‌تی ددانه‌كانتی پێبكه‌یت و هه‌روه‌ها ڤیتامین ده‌به‌خشێت.
ده‌شڵێن كه نموونه‌یه‌كی گونجاوه بۆ لابردنی په‌ڵه‌و ره‌نگی جیاواز له‌سه‌ر ددانه‌كان، جگه‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها هه‌وایه‌كی پاك به‌ناوده‌م ده‌دات.
جێی باسه، له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندا هه‌ر له‌ئێستاوه له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه ده‌فرۆشترێت، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌مه‌عجومی (ئۆڕاڵ بی ۳ دی) هه‌یه ئه‌وا هه‌ر له‌ئێستاوه ئاسانكاریان بۆ كراوه بۆ كڕین.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان