
بەرنامەی Test 01
سەرەتا
/بەرنامەکان
ێوازو فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روو له‌زیادبوونه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وترێت كه گوایه ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی میدیا ژماره‌یان زۆربێت ته‌نها سه‌ر لێتێكدانی هاووڵاتیانه؟ ئه‌و بۆچوونه تا چه‌ند راسته؟ د.یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی مامۆستا له‌به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا شێواز‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یدابوونی سۆشیال میدیا‌و میدیای هاووڵاتی و گه‌یشتنی راگه‌یاندن به‌ده‌ست هه‌موو كه‌س و هه‌موو كه‌سێكیش به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وتی
هەفتانە ، چوارشەممە کاتژمێر ١٠غ٠٠ شەو
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی (بینراو، نووسراو، خوێنراو) هه‌ن، تا چه‌نده توانیویانه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر وه‌رگر؟ PUKmedia ئه‌م ريپۆرتاژه‌ی بۆ ئاماده‌كردوون.
شێواز‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌زگاو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن روو له‌زیادبوونه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وترێت كه گوایه ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی میدیا ژماره‌یان زۆربێت ته‌نها سه‌ر لێتێكدانی هاووڵاتیانه؟ ئه‌و بۆچوونه تا چه‌ند راسته؟ د.یه‌حیا عومه‌ر ریشاوی مامۆستا له‌به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا شێواز‌و فۆرم و ناوه‌ڕۆكی میدیایی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌رهاتووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌یدابوونی سۆشیال میدیا‌و میدیای هاووڵاتی و گه‌یشتنی راگه‌یاندن به‌ده‌ست هه‌موو كه‌س و هه‌موو كه‌سێكیش به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌به‌رئه‌وه تا راده‌یه‌ك زیادبوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن حاڵه‌تێكی ئاساییه، به‌وپێیه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئامڕازه‌كانی راگه‌یاندن ئاسانتر بووه‌و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكیش بۆ زانینی هه‌واڵ زیاتر بووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یاسایه‌ك و پراسنسیپێكی نه‌گۆڕ نییه بۆئه‌وه‌ی كه بوترێت كه‌ناڵه‌یه‌كی راگه‌یاندن ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بێت.
زۆربوونی كه‌ناڵه‌كان واقیع و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین
وتیشی: راسته له‌وانه‌یه لای خه‌ڵكی وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زۆروبۆری پێوه دیاربێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نه‌خوازراویش بێت به‌ڵام بووه‌ته واقیع و ده‌بێت ئێمه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
گرنگ ئه‌وه‌یه كامه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن چ سوودێك به‌بینه‌رو خوێنه‌رانی كورد ده‌گه‌یه‌نێت؟ د.یه‌حیا وتی: به‌بۆچوونی من له‌زۆرییه‌وه جۆری په‌یدا ده‌بێت، واتا كاتێك ژماره‌ی میدیاكاران زۆر ده‌بن ره‌نگه هه‌ندێكجار كه‌سانی نه‌شاره‌زا بچنه نێو بواره‌كه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌وه گرنگه كامه‌یان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان.