بریارە ئەمشەو كاتژمێر 10:15 خولەك بەكاتی كوردستان لە میانی یارییە دۆستانەكانی خۆ ئامادەكردن بۆ مۆندیال هەڵبژاردەی پورتوگالی پاڵەوانی ئەوروپا رووبەرووی جەزائیر ببێتەوە .
هەردوو هەڵبژاردە بەشداری مۆندیالیان كردووە بۆیە هەردوو راهێنەری هەڵبژاردەكان دەیانەوێت یاریزانانی سەرەكی بۆ مۆندیال یەكلا یی بكەنەوە .
لەم یارییەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەكەمجار بەشداری یارییەكە دەكات چونكە بەهۆی پشوو وەرگرتنیەوە لە دوو یاری پێشودا بەشداری نەكردبوو.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure