ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكدا داوا له پزیشكانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات كه كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له پشكنین ببه‌خشرێن. ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه: ته‌ندروستی گه‌رمیان پێشنیازێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی پزیشكانی سنوری گه‌رمیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له پاره‌ی پشكنین له كلینكه تایبه‌ته‌كانیان له كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خۆشبن. روونیشكراوه‌ته‌وه: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به نووسراوێكی فه‌رمی داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیان كردووه بۆ به‌شداریكردنی پزیشكانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ خزمه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌وه‌ی له نرخی پشكنینیان بۆ ئه‌م توێژه خۆشبن له كلینكه تایبه‌ته‌كانیان. لای خۆشیه‌وه ته‌ندروستی گه‌رمیان داوا له پزیشكان ده‌كات به‌ده‌م ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه بێن بۆ خزمه‌تی ئه‌م توێژه‌و ره‌چاوی بارودۆخی ژیانی خاوه‌ن پێداویستیيه تایبه‌ته‌كان بكه‌ن به به‌خشینیان له نرخی پشكنین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا ده‌كات له‌رێگه‌ی ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانیانه‌وه ناوه‌كانیان تۆماربكه‌ن و ئاراسته‌ی ته‌ندروستی گه‌رمیانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بكرێت. خاك- راگه‌یاندنی ته‌ندروستی گه‌رمیان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure