18/6/2019 09:33 AM

بۆ رێگری لە نەخۆشی سكچون و رشانەوە رێوشوێن دەگیرێتەبەر

تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو خۆپاراستن بۆ رێگریكردن لە نەخۆشی سكچون و رشانەوە كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو چەند رێوشوێنكیش دەگیرێتەبەرو داواشكراوە ئاوی تەندروست بگەیەنرێتە ماڵان.

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەرانی ئاوی ناوشاری سلێمانی و دەوروبەرو خۆپاراستنی سلێمانی كۆبۆوەو لە كۆبونەوەكەشدا تیشك خرایەسەر هۆكارەكانی بوونی سكچوون و رشانەوەو گفتوگۆ لەبارەی چەند رێوشوێنیك كرا بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان وەك دابینكردنی ئاوێكی تەندروست كە بگاتە ماڵان و بەدواداچوون بۆ پاكوخاوێنی سەرچاوەكانی ئاو بكرێت.

لەوبارەیەوە د.رزگار عەلی بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووه: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو زیادبوونی سكچوون و رشانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ئاوی سلێمانی بە هەماهەنگی هەردوولاو بە دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە هەوڵدەدرێت رێگری لە بڵاوبوونەوەی سكچوون و رشانەوە بكرێت.

لەو كۆبونەوەیەدا باس لە گرنگیدان بە كلۆر كرا لەگەڵ ئەو رێژە پێویستەی دەكرێتە ئاوەوەو لەژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن بێت و هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیەكانی ئاودا هەبێت.

خاك - تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved