جگه‌ر گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی كیمیایی جه‌سته‌یه، واته به‌رهه‌مهێنانی میتاپۆلیسیۆم و دژه ژه‌هراویبوون و دروستكردنی زۆرێك له‌خۆراكه پێویسته‌كانی جه‌سته‌یه. ئه‌و به‌شه‌ی جه‌سته نزیكه‌ی ١١٠٠ گرامه‌و ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لای راستی گه‌ده، رۆڵی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌ژیانی ئێمه‌دا ده‌بینێت و به‌بێ ئه‌و یاخود كێشه‌یه‌ك تێیدا، ژیان نامومكین یان زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت. بۆیه پارێزگاریكردن لێی زۆر گرنگه، دوو جۆر نه‌خۆشی جگه‌ر هه‌یه كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن. نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كان جیاوازه، كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن له‌جگه‌ردا له‌نه‌خۆشێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه‌و په‌یوه‌سته به‌بێ نه‌زمی و تێكچوونێكی كاره‌كانی جگه‌ره‌وه، له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌شدا به‌كورتی به‌جگه‌ر ئاشنا ده‌بیت: 1- دوای گه‌یشتنی شه‌كر به‌جه‌سته، ده‌چێته ناو جگه‌ره‌وه‌و له‌وێدا كۆده‌بێته‌وه. كاتێك كه‌سێك نان ناخوات، جگه‌ر شه‌كری ناوی ئازاد ده‌كات و خۆراكی پێویستی جه‌سته دابینده‌كات. جگه‌له‌وه‌ش جگه‌ر له‌ساتی برسێتیدا چه‌وری و پرۆتینی جه‌سته دابینده‌كات. 2- جگه‌ر رێژه‌ی چه‌وری ناو خوێن گلده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه له‌ئاستی سروشتی خۆت تێپه‌ڕی، ده‌بێته هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كی جگه‌ر به‌ناوی "چه‌وری جگه‌ر" و زیانێكی گه‌وره به‌جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت. 3- جگه‌ر پرۆتینێكی گرنگ به‌ناوی "ئالبومین" له‌ناو خوێندا به‌رهه‌مده‌هێنێت و به‌رپرسی پاراستنی هاوسه‌نگی لینجی و شله‌مه‌نه‌ییه‌كانی ناو خوێنه. 4- جگه‌ر كه‌ره‌سته‌ی ناپێویست و زیاده‌و ژه‌هراوی له‌ته‌واوی جه‌سته كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته ناو زراوه‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه. 5- ته‌واوی خوێنی ناو كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌چێته ناو جگه‌ره‌وه، تێكچوونی ئه‌ركی جگه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان و فشاری خوێن و ته‌واوی كۆئه‌ندامی هه‌رس داده‌نێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure