30/10/2019 07:06 AM

ناپلیۆن بۆناپارت کێ بوو؟


ناپلیۆن بۆناپارت (1769-1821)، کە بە ناپلیۆنی یەکەمیش ناوی ئەهێنرێت رێبەرێکی سۆپای فەڕەنسی بووکە دواتر بووە ئەمپراتۆر و بەشی هەرە زۆری ئەوروپای لە سەدەی 19دا داگیرکرد، ئەو لە دورگەی "کۆرسیکا" لە دایک بوو. لە شۆرشی فەڕەنسادا (1789-1799) توانی لە ماوەیەکی کەمدا بە پلە سەربازییەکاندا سەرکەوێت ولە کودەتای 1799دا دەسەڵاتی سیاسی بەدەستەوە بگرێت. لە ساڵی 1804دا ناوی ئیمپراتۆری لە خۆی نا، کەسایەتییەکی زیرەک و وریا و بەرزویست بوو، لە ستراتێژی شەڕدا بلیمەت بوو.
ناپلیۆن توانی بەسەر بەشی هەرە زۆری ئەوروپادا سەرکەوێت، بەڵام پاش هێرش بردنە سەر روسیا لە 1812دا شکەستی هێنا و ناچاربوو دەس لە دەسەڵات بکێشێتەوە. دوو ساڵ دواتر دوورخرایەوە بۆ دورگەی ئێلبا "Elba"، لە ساڵی 1815دا بۆ ماوەیەکی کورت دەسەڵاتی گرتەوە دەست، بەڵام پاش ئەوەی لە شەڕی واترلۆ "waterloo"دا تێکشکا، هەمیسان دەستی لە کارکێشایەوە و دوورخرایەوە بۆ دورگەیەکی دوورەدەست بە ناوی سێنت هێلێنا "saint Helena".
ناپلیۆن لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ‌دا لە دایک بوو. ناوی باوکی کارلۆ بۆناپارت بوو کە پارێزەربوو، دایکیشی ناوی لێتیزیا رۆمالینۆ بوو کە خۆی لە بنەماڵەیەک بوو سەر بە بنەماڵە خانەدانەکانی ئیتاڵیا. ساڵێک بەر لەوەی ناپلیۆن لەدایک بێت، فەڕەنسا داوای دوورگەی "کۆرسیکا" کۆماری جنوای کردبوو و بەم شێوەیە ئەم شارە بوو بە بەشێک لە خاکی وڵاتی فەرنسا. دواتر ناپلیۆن بە ڕێنوێنی دایکی شێوەی رێنووسی ناوەکەی گۆڕی و کردیە فەڕەنسی. بە مناڵی ئەڕۆیشتە بەشی فەڕەنسی و لە قوتابخانەی ئەوان ئەیخوێند و بەم جۆرە زمانی فەڕەنسی فێربوو و دواتر ساڵی 1785 لە زانکۆی نیزامی دەرچوو.

سەرچاوەhistory
خاک - پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved