"هان" خەریکی تاڵان کردنی بەشی هەرە زۆری ئەوروپا بوو، خەڵکانێک تەنانەت تۆمەتباری ئەکەن بەرووخاندنی رۆم، بەڵام بەڵگەی دێرین ناسەکان باس لەوە ئەکات کە میراتەکەی ئەو زۆر لەمە بێبەزەیی تربووە. نزیکەی ساڵی 370، جەماوەری "هان"، بەشی زۆری رۆژئاوای "ئەوروپا"یان داگیرکرد، خێڵە جیرمانییەکانیان لەناوبرد و زۆربەی خەڵکەی ئەو ناوچەیەیان تووشی دڵەڕاوکێ کرد، بەڵام ئایا ئەم جەماوەرە کۆچبەرەی"هان" مافی ئەوەیان هەیە کە خاوەنی وەها ناوبانگێکی بەربڵاوبن؟ وابیرئەکرێتەوە کە ئەم خەڵکە کۆچبەرە لە ناوچەی کازاخستانەوە هاتوون، هەندێک لە مێژوونووسان لایەن وایە کە ئەمانە جەماوەرێکی کۆچبەری گوندی بوون کە لە ماوەی سەدەی دوو و سێی زایینی زۆربەی خەڵکی ئاسیایان یەکخستووە. کاتێک "هان" هێرشی دەست پێکرد، لەکەناری دەریای رەشەوە هەر تیرەیەک هاتە سەر رێیان خاپوریان کرد."وانداڵ"ـەکان و "ویزیگۆت"ـەکان و "گۆت"ـەکان و باقی گروپەکانی تر روویان کردە "رۆم" کۆچی ئەم جەماوەرەبووە هۆی ئەوەی "رۆم" تووشی هەلومەرجێکی ناسەقامگیر بێت و ئەمەش یارمەتی "هان"ـیدا ناوبانگ بەخوێنڕێژی دەربکات. بەناوبانگترین رێبەری خوێنڕێژی خێڵی هان "ئاتیلای هان" بوو. ئەم ناوبانگەش زۆرتر لەنێوان ساڵەکانی 440 بۆ 453 ـی زایینیەوە پەیدای کرد، ئەو رێبەری خێڵی "هان" بوو و هێرشی کردە سەر بەشی هەرە زۆری "ئەوروپا" وەک "گاڵ"ـەکان کە ئەبێتە "فەڕەنسا"ـی ئێستاکە و هەر لەو ماوەیەدا تووندوتیژییەکەی وەهای نیشاندا کە لە مێژوودا ناوی بە "قامچی خوا" دەرکردوە.
سەرچاوە: nationalgeographic
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure