5/4/2020 04:03 PM

کێشەکانی پاریس سانت جێرمان

بە پێی راپۆرتی ڕۆژنامەی "ئاس"ـی ئیسپانی ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن "کیلیان مباپێ"ـی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی "ئاکور" کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا بەشی دووەمی گرێبەستەکەیان کە پارەیەکی زۆرە، پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.
ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان 50 بۆ 80 ملیۆن یورۆدایە و ئەگەر بێتوو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.
لەم بارەیەوە "سباستیان پازین"ـی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە: "ئەگەر تا 1ـی حەوتی 2020 ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش بڕی دووەمی گرێبەستی نێوانمان پێشکەش ناکەین."
ڕۆژنامەی ئاس جەختی کردووەتەوە ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و لانیکەم ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved