6/4/2020 08:05 PM

له‌مڕۆوه‌ تەندروستی سلێمانی نۆڕینگە میللییەكان ده‌كاته‌وه‌

تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا نۆڕینگە میللیيەكان بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو  هاووڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بكرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لە ڕۆژی 7-4-2020 لە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە كراوە بێت بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتیانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەپێی چەند مەرجێك، ئەوانیش:

1- دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت.

2-  كاتی دیاریكراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی.

3- نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانێت لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆی دەرمانەكانی وەربگرێت.

4- ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتە بێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت و بەڵگەنامەی پێویستی پێبێت.

5- هەموو رۆژێك نۆرینگە میللیيەكان كراوە دەبێت جگە لە ڕۆژانی هەینی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved