دەزگای مرۆیی مام پرۆژەی پەلە چارە جێبەجێدەکات، کە لەڕێیەوە هاووڵاتیان دەتوانن بە پەیوەندی تەلەفۆنی چارەسەر وەربگرن و پزیشکانی پسپۆڕ وەڵامیان دەدەنەوە. کاروان بەختیار پسپۆڕی نەشتەرگەری چاو و ئەندامی دەزگای مرۆیی مام رایگەیاندووه: لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە چارەسەری نەخۆش دەکرێت بۆ دروست نەکردنی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەکان و لە ئێستاشدا نەخۆشخانەی حکومی و کلینکی راوێژکاری و ئەهلییەکان وەستێنراون و نەخۆش ناتوانێت چارەسەر وەرگرێت. ئەو پزیشکە ئەوەشی خستووەتەروو، لەم خزمەتگوزارییەدا لە سەعات ٩ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە سەرجەم پسپۆڕە پزیشکییەکان بکەن و رێنمایی و چارەسەر وەربگرێن. وتیشی: هەر هاووڵاتییەک پێویستی بە چارەسەر هەبێت و حاڵەتی خێرا بێت ئێمە رێنماییان پێدەدەین هەتا سەردانمان بکەن و چارەسەر وەربگرن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو خەڵکەو هەرکەس پەیوەندی بکات ئێمە بێ جیاوازی وەڵامی دەدەینەوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure