د.زانا دزه‌یی پسپۆڕی هه‌ناو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانیاری گرنگی له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردووه‌ته‌وه. د.زانا له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به به‌ربڵاوترین و كوشنده‌ترین شێرپه‌نجه داده‌نرێت له‌نێو خانمانداو له هه‌موو ته‌مه‌نێكیشدا ده‌شێ ڕووبدات. سه‌باره‌ت به ڕێگری له‌و نه‌خۆشییه ده‌ڵێت: ده‌ستنیشانكردنی پێشینه یان سكرین كردن به گرنگترین ڕێگای ڕێگریكردن داده‌نرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موزاعه‌فات و ماكه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه به جۆریك %98 توشبووان زۆر ئاسایی ده‌ژین ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه زوو ده‌ستنیشان بكرێت. هه‌روه‌ها مه‌رج نییه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك په‌یوه‌ندی به بوونی نه‌خۆشییه‌كه له خێزاندا هه‌بێت و %85ی نه‌خۆشه‌كان له كه‌سی نزیكی خێزان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نییه. ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و وه‌رزشی رۆژانه‌و دووركه‌وتنه‌وه له توتن و خواردنه‌وه كهولییه‌كان و زۆر خواردنی سه‌وزه‌و میوه، به سه‌ره‌كیترین رێكاره‌كانی خۆپارێزی داده‌نرێن. ڕوونیشیده‌كاته‌وه كه ئێستا سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانكردنی پێشینه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی كوردستان بوونی هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، هه‌مووان پێویسته سه‌ردانی بكه‌ن. *ڕێگای یه‌كه‌می سكرین (ده‌ستنیشانكردنی پێشینه): ده‌ستنیشانكردنی خودیی كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه فێرده‌كرێیت و له ماڵه‌وه خۆت ده‌توانی بیكه‌یت، به یه‌كێك له ڕێگاكانی ده‌ستنیشانكردن داده‌نرێت. *ڕێگای دووه‌می سكرین: به‌هۆی تیشكی ئێكس (ئه‌شیعه)ی مه‌مك یان (مامۆگڕافی) ده‌بێت، هه‌موو خانمێك له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ده‌بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت جارێك بیكات و پاشان به‌پێی ئیرشادی پزیشكی پسپۆڕ دووباره ده‌كرێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure