د.ماكۆك محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری چاو بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی تیشكی خۆر له‌سه‌ر چاو. له‌و بابه‌ته‌یدا د.ماكۆك ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه‌و ده‌ڵێت: تیشكی خۆر سوودی زۆره بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام زۆر به‌ركه‌وتن و مانه‌وه له‌به‌ر تینی گه‌رمی خۆر چه‌ندین گرفت بۆ چاو دروستده‌كات، له‌وانه: 1-ده‌بێته هۆی چرچبوونی پێستی ده‌وروبه‌ری چاو و زوو پیربوون، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاو خواردنه‌وه به‌پێی پێویست نه‌بێت. 2-تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی خۆر ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی پێڵوی چاو، به‌تایبه‌ت له به‌ساڵاچوواندا. 3-ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرتر له‌به‌ر تیشكی خۆردا ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه زووتر توشی ئاوی سپی چاو ببن. 4-ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی چاو و هه‌ستكردن به بوونی ورده به‌ردو زیخ له‌ژێر پێڵوی چاودا. 5-هه‌ستیاری و سوربوونه‌وه‌ی چاو زیاتر ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان پێشتر هه‌ستیارییان هه‌بووه. 6-ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی پوكانه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی تۆڕه‌ی چاو، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی ڕاسته‌وخۆ تیشكی خۆریان به‌رده‌كه‌وێت. 7-ده‌بێته هۆی تێكچوونی ڕه‌نگی سپێنه‌ی چاو و زه‌ردبوونی و یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی زیاده‌گۆشتی چاو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure