پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌باره‌ی پێستی چه‌ور رێنمایی ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تكردنی پێستی چه‌ور ئاسان نییه، بۆیه ده‌بێت به‌پێی رێنمایی پزیشكان به‌ئاگابیت له‌باری ته‌ندروستی پێستت. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ده‌بێت به‌ئاگابیت له باره‌ی پێستی چه‌ور، ئه‌وه‌یه كه نابێت زۆر بشۆرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرشۆردن پێست هه‌راسان ده‌كات، بۆیه پزیشكانی رێنمایی ده‌ده‌ن رۆژی یه‌ك تا دوو جار زیاتر ده‌موچاوت نه‌شۆیت. بۆ ئه‌وه‌ی باش خزمه‌تی پێستی چه‌ور بكه‌یت، پزیشكان ده‌ڵێن رۆژانه ده‌بێت ده‌موچاوت چه‌وربكه‌یت به كرێم، هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی پێست ئه‌وه‌ش له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار له‌رێگای به‌كارهێنانی (سكروب). له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان ده‌ڵێن دووربكه‌ونه‌وه له‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی (كهولی) تێدایه، چونكه پێست وشك ده‌كات. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure