له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ به گونجاوی، د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.تیشك رێنمایی به دایكان ده‌دات و ده‌ڵێت: دایكان هه‌میشه كه‌وچی شیری قتوه‌كه سه‌رماڵ بكه‌ن (نه بیپهستێوهو نه قه‌ڵای بكه). له‌باره‌ی ئه‌و رێنماییهشهوه د.تیشك هۆكاره‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، چونكه: *خه‌ستكردنه‌وه‌ی شیر (شیری زیاده‌و ئاوی كه‌متر) ئه‌بێته هۆی قه‌بزی، وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و سستبوونی گورچیله‌كان و گه‌شكه... *ڕوونكردنه‌وه‌ی شیر (شیری كهمترو ئاوی زیاتر) ئه‌بێته هۆی تێكچوونی ڕێژه‌ی كانزاو خوێیه‌كانی جه‌سته، ژه‌هراویبوون به ئاو، كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن و به‌دخۆراكی (زیادنهبووی كێش)، دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی، گه‌شكه.... خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure