به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشگایه‌ك و په‌یمانگایه‌ك له شاری سلێمانی داده‌خات. شاتو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كه ئارایشتگای جوانی ژیان و په‌یمانگای رێژان له شاری سلێمانی داده‌خات. وتی: ئارایشتگای جوانی ژیان سه‌رپێچی كردووه له رێنماییه ته‌ندروستی و رێككاره‌كانی خۆپارێزییان له‌كاتی كاركردن به‌كارنه‌هێناوه، كه ده‌ستكێش و به‌ستنی كه‌مامه یه‌كێكه له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن. وتیشی: په‌یمانگای رێژان هه‌ستاوه به كردنه‌وه‌ی خولی فێركردنی ئارایشت بۆ فێرخوازان له‌كاتێكدا به بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ سه‌رجه‌م خوله‌كان راگیراون، كردنه‌وه‌ی خول له‌مكاته‌دا پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو شوێنه‌كه داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێككاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێككاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه. بهروار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی نانه‌واو فڕنی سه‌مونخانه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێككاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات. وتی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج، ده‌ركه‌وتووه شوێنه‌كه به‌گشتی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن نابێت، كه به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێیوسته ته‌نها قوماشی خام سپی بۆ ژێر هه‌ویری سه‌مونه‌كه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام جۆره قوماشێكی دیكه‌ی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها زه‌رفی نایلۆنی له‌بری زه‌رفی كاغه‌ز به‌كارهێناوه، كه ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نیه چونكه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌یه. سه‌رپێچییه‌كی تری فڕنه‌كه، نه‌بوونی مۆڵه‌تی كرێكار بۆ كاركردنه، روونیكرده‌وه: ئه‌و كارمهندو كرێكارانه‌ی له شوێنی ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه كارده‌كه‌ن پێویسته پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاوێری ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ بكرێت و له نه‌بوونی نه‌خۆشی دڵنیابنه‌وه پاشان مۆڵه‌تی كاركردنیان پێده‌درێت. وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م نانه‌واو فڕینی سه‌مونخانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه پێویسته زیاتر پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رێنماییه ته‌ندورستییه‌كان بن، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێكاری خۆپارێزی توند به به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك و ماده‌ی پاكژكردنه‌وه، رۆژانه‌ش شوێنه‌كانیان به ده‌رمانی ڤێركۆن پاكژبكهنهوه، به‌ڵام خاوه‌نی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج پابه‌ند نه‌بووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیقمامی سلێمانی فڕنی سه‌مونی حه‌جه‌ری تاج داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه هۆشیاری به خاوه‌نی نانه‌واخانه‌و فڕنی سه‌مونه‌كان ده‌دات كه پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، به‌پێچه‌وانه شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure